لە بەرازیل پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی

18-03-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
دانیشتووانی ریۆدیجانیرۆ لە بەرازیل بەدەست بەرزیی پلەی گەرماوە ماندوو بوون. هەرکەسەو رێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دەگرێتەبەر؛ یەکێک بە خواردنەوەی ئاوی سارد، یەکێک بە چوونە بەر سێبەر و یەکێکیش بە ساردکردنەوەی میوەکان و خواردنیان.
 
تەیڵس ریس، مامۆستا دەڵێت، "لە ماڵەوە و شوێنی کار، پانکەکە بەرامبەرم دادەنێم. بەداخەوە هیچمان لەدەستنایەت. تەنیا دەتوانین بە خواردنەوەی ئاوێکی زۆر خۆمان فێنک بکەینەوە. ئەمە دڵخۆشکەر نییە."
 
گەرمای هاوینی بەرازیل، چەندین شاری گرتووەتەوە. بەگوێرەی کەشناسیی ئەو وڵاتە، لە هەندێک شوێن پلەی گەرما گەیشتووەتە 40 پلەی سیلیزی، بەڵام بەهۆی بەرزیی رێژەی شێ، وا هەست دەکرێت 60 پلە بێت.
 
ئەمە بەرزترین پلەی گەرمای وڵاتەکەیە و بەرزترین پلەی گەرمیی پێشووش تشرینی دووەمی رابردوو بوو کە 39.7 پلەی سیلیزی بوو.
 
راکوێل کۆریا، هاووڵاتیی بەرازیلی دەڵێت، "لەڕاستیدا دەمانەوێت خۆمان بپارێزین بە مانەوە لە شوێنە کراوەکان و نزیک دەریا. پێویستە شتێک بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بکەین."
 
پەیمانگای کەشناسیی نیشتمانیی بەرازیل دەڵێت، 1600 ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی وڵات لەژێر مەترسیی زیانە تەندروستییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.