لە هێرشێکی نوێی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا 18 کەس کوژران و 77 برینداربوون

18-04-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئۆکراینا داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات بەرگریی ئاسمانیی باشتر بۆ ئۆکراینا دابین بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی هێرشێکی مووشەکیی رووسیا 18 کەسی لەو وڵاتە کوشت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 18-04-2024، تیمە فریاگوزارییەکانی ئۆکراینا لە شاری چێرنیهیڤ لە باکووری وڵاتەکە، سەرقاڵی لادانی داروپەردووی ئەو هێرشەی رووسیا بوون کە رۆژێک لەمەوبەر بە سێ مووشەک کردییە سەر شارەکە. 
 
تەندروستیی ئۆکراینا کوژرانی لانیکەم 18 کەسیان پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێن: "77 کەسیش کە چواریان منداڵن، بریندابوون."
 
ئۆلگا سامۆیلینکۆ، دانیشتوویەکی شاری چێرنیهیڤی ئۆکراینایە، ئۆلگا بەهۆی مەترسیی هێرشەوە لەگەڵ چەند خێزانێکی دیکە لە شوقەیەک پەنادراون و گوتی، "هەموو دراوسێکانمان لێرەن. دوای تەقینەوەی یەکەم هاوارمان کرد خۆتان بچەمێننەوە. دواتر گوێمان لە دوو تەقینەوەی دیکە بوو، ئینجا رامانکردە گەراجەکە."
 
ئۆلێکساندر لۆماکۆ، پارێزگاری چێرنیهیڤ لە بڵاوکراوەیەکدا رووخانی زیاتر لە 10 باڵاخانە راگەیاند، "ئەمە جگە لە زیان گەیاندن بە چەندین ئۆتۆمبێل، دامەزراوەی پەروەردەیی و تەندروستی."
 
وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراینا دەڵێت: "یەکێک لە کوژراوەکان ژنە پۆلیسێکی تەمەن 25 ساڵە کە مۆڵەتیی نەخۆشیی وەرگرتبوو."
 
هەرێمی چێرنیگیڤ کە هاوسنووری بێلاڕووسە، لە سەرەتای جەنگی ئۆکراینادا لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵکرا، بەڵام دوای دوو ساڵ، ئۆکراینا دووبارە دەستی بەسەردا گرتەوە.
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سەرکۆنەی رووسیای کرد و گوتی، "دەبێت [وڵاتانی] رۆژئاوا کاری زیاتر بکەن بۆ یارمەتیدانی بەرگریکردن لە ئاسمانی ئۆکراینا."
 
سەرۆکە ئۆکراینییەکە ئەوەشی خستەڕوو: "ئەمە رووینەدەدا ئەگەر ئۆکراینا چەکی پێویستی بەرگریی ئاسمانی هەبوایە."
 
17ـی ئەم مانگە زیلینسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا قسەی بۆ ئەنجوومەنی ئەورووپی کرد و گوتی: "لە ئۆکراینا، لەو بەشەی ئەورووپا، بەداخەوە هەمان ئاستی بەرگریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستمان نییە. ئاسمانی ئۆکراینا شایستەی بەرگریی باشترە."
 
جەنگی ئۆکراینا و رووسیا لە شوباتی 2022 دەستیپێکرد. وڵاتانی رۆژئاوا بایی زیاتر لە 240 ملیار دۆلار هاوکاریی ئۆکراینایان کردووە.
 
مانگی رابردوو، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند لە سەرەتای جەنگی وڵاتەکەی دژی رووسیا لە شوباتی 2022یەوە، 31 هەزار سەربازیان کوژراون، ئەمەش لەکاتێکدا ئەمریکا رایگەیاندووە نزیکەی 100 هەزار سەربازی رووسی لەو جەنگەدا کوژراون.
 
نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، لەو جەنگەدا زیاتر لە 10 هەزار سڤیلی ئۆکراینی کوژراون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد پێشتر بە 13 تاوانی جیا دەستگیرکراوە

ئینتەرپوول بەدوای "مێشەکە"ـی فەرەنسا دەگەڕێت

لە فەرەنسا دوای ئەوەی چەند چەکدارێک تەقە لە کاروانێکی پۆلیس دەکەن و یارمەتیی بەندکراوێک دەدەن هەڵبێت، پۆلیسی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکات، ئەو بەندکراوە ناوی محەممەد عەمرایە و ناسراوە بە مێشەکە.