مێرتس: ئامادەین سوپای ئەڵمانیا بۆ پاراستنی تەنگەی هورمز رەوانە بکەین

17-04-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە ببێتە بەشێک لە تیمێکی ئەورووپی بۆ پاراستنی کەشتییەکانی تەنگەی هورمز، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەمریکاش لەو ئەرکەدا بەشدار بێت.
 
مێرتس، رۆژی هەینی دوای کۆبوونەوەیەک لە پاریس سەبارەت بە دۆخی تەنگەی هورمز، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەڵمانیا دەتوانێت لە رێگەی تواناکانی "پاککردنەوەی مین" و "هەواڵگری دەریایی"یەوە بەشداری لەو تیمە سەربازییەدا بکات.
 
راوێژکاری ئەڵمانیا جەختی لە پێویستی هەبوونی پاڵپشتیی پەرلەمانی فیدڕالی و بنەمایەکی یاسایی پتەو کردەوە، وەک بڕیارنامەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکو بتوانن لەو هاوپەیمانییەدا بەشدار بن. 
 
کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرکردەکانی فەرەنسا و بەریتانیاوە میوانداری کرا، کە تێیدا پێشوازییان لە راگەیاندراوەکەی ئێران و ئەمریکا کرد سەبارەت بە کرانەوەی تەنگەی هورمز، بەڵام هاوکات جەختیان کردەوە کە دەبێت ئازادیی دەریاگەری لەو رێڕەوە گرنگەی نەوتدا بە شێوەیەکی هەمیشەیی بگەڕێتەوە.
 
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، تەنگەی هورمز هاوتەریب لەگەڵ ئاگربەستی لوبنان "بە تەواوی کراوەتەوە".
 
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر کەشتی و بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە دێتە ئاراوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژەنراڵ ئەلێکسیوس گرینکیوچ، فەرماندەی ناتۆ لە ئەورووپا

ناتۆ: کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە ئەورووپا کاریگەری لەسەر پلانە ئەمنییەکانمان نابێت

فەرماندەی باڵای سەربازیی هاوپەیمانیی ناتۆ رایدەگەیێنێت، کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا نابێتە هۆی پەکخستنی پلانە ئەمنییەکانی هاوپەیمانێتییەکە و دەڵێت، پێشبینی ناکەن لە ماوەیەکی نزیکدا واشنتن بڕیاری کشانەوەی زیاتر بدات.