کۆمپانیایەکی سکیوریتی لە ئەمریکا رۆبۆت بۆ چاودێری بەکاردەهێنێت؛ ئیشی زیاتر لە دوو مرۆڤ دەکات

18-05-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
ئەو رۆبۆتەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە لەجیاتی مرۆڤ دەیەوێت بەکاریبهێنێت
ئەو رۆبۆتەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە لەجیاتی مرۆڤ دەیەوێت بەکاریبهێنێت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیایەکی سکیوریتی لە شاری سان ئەنتۆنیۆ لە ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا، لەجیاتی مرۆڤ رۆبۆت بۆ چاودێری بەکاردەهێنێت. رۆبۆتەکە مرۆڤ ئاسا دەتوانێت بتبینێت و قسەشت لەگەڵ بکات.
 
چیرارد مۆرالیس، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە دەڵێت، "ئەگەر رۆبۆتەکان شتێک ببینن، ئەوا راستەوخۆ قسەمان لەگەڵ دەکەن؛ رۆبۆتەکان دەتوانن زیاتر لە پۆلیسێکی ئاسایی یارمەتیمان بدەن."
 
تێچووی بەکارهێنانی رۆبۆتەکان کەمتر لەسەر کۆمپانیاکە دەکەوێت و رۆبۆتەکان دەتوانن بەردەوام و بەبێ دابڕان لە ئەرکدا بن. رۆبۆتەکان دەتوانن خودکارانە کار بکەن و دەشتواندرێت بە ئامێر ئاراستە بکرێن.
 
بەکارهێنانی رۆبۆت یەک لەسەر سێی خەرجیی مانگانەی بۆ کۆمپانیاکە گەڕاندووەتەوە و هەر رۆبۆتێک دەتوانێت ئیشی زیاتر لە دوو مرۆڤ بکات.
 
رێکس بڕێین، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە گوتی، "رۆبۆتەکان دەتوانن تێچووی کۆمپانیاکەمان کەم بکەنەوە و لە هەمان کاتیشدا دەتوانن هەمان ئاستی ئاسایش بۆ خەڵک دابین بکەن."
 
کۆمپانیا ئەمریکییەکە بڕیاری داوە مانگێک رۆبۆتەکان وەکو تاقیکردنەوە بەکاربهێنێت، ئەگەر سەرکەوتووش بن، ئەوا لە داهاتوودا شوێنی مرۆڤەکان لە کۆمپانیاکە دەگرنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."