پووتین: بەنیازی گرتنی خارکیڤ نین

18-05-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئامانجیان لەو هێرشەی لە هەرێمی خارکیڤی ئۆکراینا دەستیان پێکردووە، دروستکردنی ناوچەیەکی دابڕێنەرە، بەڵام نیازیان نییە شارەکە کۆنترۆڵ بکەن.
 
ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رۆژی هەینی لە شاری هاربنی چین بە رۆژنامەڤانانی گوت، مۆسکۆ لە کاردانەوەی تۆپبارانی ئۆکراینا بۆ سەر هەرێمی بێلگۆرۆدی رووسی، هێرشی هەرێمی خارکیڤی دەستپێکردووە.
 
سەرۆکی رووسیا گوتی، "بە ئاشکرا گوتوومە، ئەگەر ئەوان لە هێرشەکانیان بەردەوام بن، ئەوا ئێمە ناوچەیەکی دابڕێنەر، واتە ناوچەیەکی ئارام دروست دەکەین."
 
پووتین ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی رووسیا "رۆژانە پێشڕەوی دەکەن و بەگوێرەی پلان دەچنە پێشەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا.

ماکرۆن بەدوای سەرۆکوەزیرانێکی نوێدا دەگەڕێت

دوای ئەوەی پەرلەمانی فەرەنسا متمانەیان لە سەرۆکوەزیران وەرگرتەوە و ئەویش دەستی لەکار کێشایەوە، ئێستا سەرۆکی فەرەنسا بیر لە دەستنیشانکردنی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دەکاتەوە.