لە بەریتانیا سێ ئێرانی بە تۆمەتی سیخوڕی دادگایی دەکرێن

18-05-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دادگەیەکی شاری لەندەنی بەریتانیا، سێ هاووڵاتیی ئێرانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگریی ئێران دادگەیی کران، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، سێ کەسەکە "بە رێگەی نایاسایی" چوونەتە وڵاتەکە.
 
رۆژی شەممە، 17ـی ئایاری 2025، پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو سێ ئێرانییە، لە سێی ئایاری ئەم ساڵ لە ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانیان لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا دەستگیرکران و ئێستاش ناسنامەکانیان ئاشکرا کراوە، بە ناوەکانی؛ مستەفا سەپەهوەند، 39 ساڵ، فەرهاد جەوادی مەنەش، 44 ساڵ و شاپوور قەڵەعلی خانی نووری، 55 ساڵ. هەر سێ کەسەکەش لە لەندەن دادەنیشن.
 
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، هەر سێ کەسەکە کۆچبەری نایاسایین، بە بەلەمی بچووک یان رێگەی دیکە، لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2022، خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.
 
بەگوێرەی پۆلیسی بەریتانیا، ئەو سێ هاووڵاتییە ئێرانییە، لە مانگی ئابی 2024 تاوەکو شوباتی 2025 "سیخوڕی"یان کردووە. دۆمینیک مۆرفی، بەرپرسی بەشی دژەتیرۆری بەریتانیا، دەڵێت "ئەمانە تۆمەتی زۆر جیدین و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ تۆمەتباران زۆر ئاڵۆز و خێرا بووە."
 
بەگوێرەی میدیای بەریتانیا، یەکێک لەو سێ کەس بە هێرشکردنە بۆ سەر رۆژنامەڤانێکی سەر بە کەناڵی فارسی تۆمەتبار کراوە، کە ئۆفیسی سەرەکی لەشاری لەندەنە. 
 
دووان لە گومانلێکراوەکان تۆمەتبار کراون بەوەی "چاودێریی کەسێکیان کردووە، بۆ ئەوەی تووندوتیژی بەرامبەر ئەو کەسە و کەسانی دیکەش لە نێو خاکی بەریتانیادا بکرێت."
 
لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوخۆی بەریتانیا "ئێم ئای 5"، ئاشکرای کرد لە ساڵی 2022ـەوە بەریتانیا 20 پیلانی هێرشی پووچەڵکردووەتەوە، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی کراون.
 
لە سێی ئایار، لە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی هێزی پۆلیس و دژەتیرۆری بەریتانیا، لە چەند شارێکی بەریتانیا، حەوت ئێرانی بەتۆمەتی جیاجیا دەستگیرکران و لەوکاتەوە سیانیان دادگەیی کراون، یەکێکیان ئازاد کراوە و سێیەکەی دیکەش ‌هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.