هاکان فیدان دەچێتە پاکستان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک لەبارەی تاوتوێکردنی پێشهاتە هەرێمییەکان، سەردانی ئیسلامابادی پایتەختی پاکستان دەکات.
 
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە: "بەڕێز وەزیرمان، رۆژانی 29 و 30ـی ئادار بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک کە لە ئیسلاماباد لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە بەڕێوەدەچێت، سەردانی پاکستان دەکات." 
 
پێشتر حکومەتی پاکستان رایگەیاندبوو، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سعودیە و میسر بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گرژییە هەرێمییەکان، لە ئیسلاماباد کۆدەبنەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لەسەر بانگهێشتی ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، هاوتاکانی رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە سەردانی ئیسلاماباد دەکەن. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لەنێو بابەتەکانی دیکەدا، وەزیرەکان بە وردی گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ دەکەن، لە سەرووی هەموویانەوە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە."
 
رۆژی 27ـی ئادار، هاکان فیدان لە هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی باسی لە هەوڵی پاکستان کرد  بۆ راگرتنی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و رایگەیاند، "هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەستیانپێکردووە و لە رێگەی پاکستانەوە پەیام ئاڵوگۆڕ دەکرێت. ئەمریکییەکان لەم بابەتەدا لەگەڵ ئێمە هاوئاهەنگیی دەکەن و ئێمەش زانیارییەکان دەگەیێنینە ئێرانییەکان."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای نێوەڕاست. وێنەکە بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەم هەواڵە دانراوەتەوە: AP/ئەرشیڤ

بەهۆی تێشکاندنی بەلەمێکەوە لە دەریای نێوەڕاست گومانی گیانلەدەستدانی چەند هاونیشتیمانی کورد دەکرێت

ژمارەیەک کۆچبەری رزگاربوو بە پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنانیان راگەیاند، 22 کۆچبەر دوای ئەوەی بۆ 6 رۆژ لەنێو بەلەمێکی چووپدا لە دەریادا گیریان خوارد، گیانیان لەدەستدا. چالاکڤانێکی کۆچبەری دەڵێ، "گومان دەکرێ 6 لەوان خەڵکی هەرێمی کوردستان بن."