لە بەریتانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی بە نێو قەرەباڵخیدا دەکێشێت و چەندین کەس بریندار دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئۆتۆمبێلێک لە نێوەڕاستی شاری دێربی لە بەریتانیا خۆی بە ژمارەیەک پیادەڕۆدا کێشا. میدیای بەریتانیا دەڵێت، بەهۆیەوە چەندین کەس بە سەختی بریندار بوون و ژیانی بەشێکیان لە مەترسیدایە.

پۆلیس پشتڕاستی کردەوە کە دەوروبەری کاژێر 9:30ی شەوی شەممە، 28ی ئاداری 2026، ئۆتۆمبێلێکی رەشی جۆری سوزوکی سویفت خۆی بەنێو قەرەباڵخیی شەقامی "فرایەر گەیت"دا کردووە و ژمارەیەک کەسی شێلاوە، کە بەهۆیەوە چەندین کەس بریندار بوون.
 
بەهۆی رووداوەکەوە، شەقامی فرایەر گەیت لە یەکتربڕی کۆرزۆن و چیپسایدەوە تاوەکو شەقامی فۆرد داخراوە.
 
گوتەبێژێکی پۆلیس لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "شەقامەکە بۆ ماوەیەکی درێژ بە داخراوی دەمێنێتەوە، بۆیە تکایە بە تەواوی خۆتان لە ناوچەکە بەدوور بگرن." ئەمەش لە کاتێکدایە تیمەکانی فریاگوزاری و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
 
شایەتحاڵێک دیمەنەکانی رووداوەکەی بە "کارەساتێکی گەورە" ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد، تەنیا چەند خولەکێک دوای پشێوییەکە، ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەسەر شەقام و شۆستەکان کەوتبوون.
 
شایەتحاڵەکە بە میدیاکانی گوت: "زۆر ترسناک بوو. خەڵک لەسەر شۆستە و شەقامەکە کەوتبوون و خەڵتانی خوێن ببوون."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای نێوەڕاست. وێنەکە بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەم هەواڵە دانراوەتەوە: AP/ئەرشیڤ

بەهۆی تێشکاندنی بەلەمێکەوە لە دەریای نێوەڕاست گومانی گیانلەدەستدانی چەند هاونیشتیمانی کورد دەکرێت

ژمارەیەک کۆچبەری رزگاربوو بە پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنانیان راگەیاند، 22 کۆچبەر دوای ئەوەی بۆ 6 رۆژ لەنێو بەلەمێکی چووپدا لە دەریادا گیریان خوارد، گیانیان لەدەستدا. چالاکڤانێکی کۆچبەری دەڵێ، "گومان دەکرێ 6 لەوان خەڵکی هەرێمی کوردستان بن."