ئێران دەڵێت بۆ بنیاتنانەوەی "متمانەی هاوبەش" لەگەڵ ئەورووپا ئامادەیە

18-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەباس عێراقچی، وەزیری دەروەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە متمانە لەگەڵ ئەو زلهێزە ئەورووپییانە بنیات بنێتەوە کە بیر لە سەپاندنەوەی سزا بەسەر تاران دەکەنەوە. 
 
عێراقچی ئەمڕۆ یەکشەممە لە تاران گوتی: "ئێران ئامادەیە، ئەگەر ویستێکی راستەقینە و روانگەیەکی سەربەخۆ لە لایەنە ئەوروپییەکانەوە ببینێت، قۆناخێکی نوێی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەورووپادا دەستپێبکات."
 
وەزیرەکە لە کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران گوتی: "ئەگەر ئەورووپا ویستی پێویستی هەبێت بۆ راستکردنەوەی ئەم رێگەیە، ئێران هیچ رێگرییەک نابینێت لە بنیاتنانەوەی متمانەی هاوبەش و فراوانکردنی پەیوەندییەکان."
 
رۆژی هەینی، دیپلۆماتکارانی باڵای ئێرانی لەگەڵ هاوتا بەریتانی، فەرەنسی و ئەڵمانییەکانیان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران بکەن.
 
تاران چوار خولی گفتوگۆی ئەتۆمی بە نێوەندگیریی عومان لەگەڵ واشنتن کردووە کە بەرزترین ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو نەیارەکەیە لەو کاتەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 کشاوەتەوە.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2018 لە یەکەم خولی سەرۆکایەتییدا، تاکلایەنانە وڵاتەکەی کشاندەوە و سزای ئابووریی سەختی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.
 
ساڵێک دواتر، ئێران دەستی بە پاشەکشەکردن لە پابەندبوونەکانی بە رێککەوتنەکەوە کرد.
 
سێ وڵاتە ئەورووپییەکە کە لە رێککەوتنەکەی 2015ـدا بەشداربوون، بیر لە میکانزمێک دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئەگەر ئێران پابەندی ئەرکەکانی نەبوو، ئەوا خێرا سزای بەسەردا بسەپێننەوە. 
 
ئەو وڵاتانە تاوەکو تشرینی یەکەم ئەو بژاردەیان لە بەردەستدایە و دواتر ناتوانن کاری بکەن. 
 
عێراقچی لە سەرەتای ئەم مانگە هۆشداری لە ئاکامی "پێچەوانەنەکراو"دا ئەگەر بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا هەنگاو بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بنێن.
 
وەزیرەکە پێشتر پێشنیازی کردبوو سەردانی لەندەن، پاریس و بەرلین بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئەتۆمی و هەروەها بوارەکانی دیکەی "بەرژەوەندی و نیگەرانیی هاوبەش".
 
عێراقچی لە قسەکانی رۆژی یەکشەممەیدا، داوای لە ئەوروپییەکان کرد زیاتر سەرنج بخەنە سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکان نەوەک ناکۆکییەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.