رووداو دیجیتاڵ
شانشینی عەرەبستانی سعودیە رایدەگەیێنێت، مانگی زیلحیجە بینراوە و بەو پێیە رۆژی 28ی حوزەیران کە دەکاتە رۆژی چوارشەممە، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
رۆژی یەکشەممە، 18ی حوزەیرانی 2023، لیژنەی بینینی مانگی سعودیە مانگی زیلحیجەیان بینی و بەو پێیەش رۆژی 27ی حوزەیران کە سێشەممەی داهاتوو دەکات، دەبێتە رۆژی عەرەفە.
هەر بەو پێیەی سبەی دووشەممە لەلایەن سعودیەوە بە یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجە دەستنیشان کراوە، رۆژی 28ی حوزەیران، کە دەکاتە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.
رۆژی شەممە 17ی حوزەیرانی 2023 سعودیە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە وڵاتانی دەرەوە گەیشتوونەتە وڵاتەکەیان، گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس و هێشتا چوونی حاجیان بۆ ئەو وڵاتەش بەردەوامە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ یەکشەممە 18-06-2023 عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 20-06-2023 یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ