گرووپی 7: ئێران سەرچاوەی ناسەقامگیرییە و ئیسرائیل مافی بەرگریکردنی لە خۆی هەیە

18-06-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە لووتکەی گرووپی حەوت (G7) کە لە کەنەدا بەڕێوەچوو، سەرکردەکانی گەورەترین وڵاتانی پیشەسازیی جیهان داوای هێورکردنەوەی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان کرد و رایانگەیاند، ئێران "سەرچاوەی سەرەکیی ناسەقامگیری و تیرۆرە لە ناوچەکەدا"، هاوکات جەختیان لەوە کردەوە کە "ئیسرائیل مافی بەرگریکردن لە خۆی هەیە."
 
ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لووتکەکەی بەجێهێشت و کۆشکی سپی هۆکارەکەی بۆ "رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" گەڕاندەوە.
 
جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل
 
لە راگەیێندراوێکدا، سەرکردەی وڵاتانی گرووپی 7 رایانگەیاند: "ئێمە وەک سەرکردەکانی گرووپی 7، پابەندبوونی خۆمان بە ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دووپات دەکەینەوە. لەم چوارچێوەیەدا، جەخت دەکەینەوە، کە ئیسرائیل مافی بەرگریکردن لە خۆی هەیە. هەروەها پشتیوانیمان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل دووپات دەکەینەوەو گرنگیشە هاووڵاتییانی سڤیل پارێزراو بن."
 
سەرکردەکان ئێرانیان بە "سەرچاوەی سەرەکیی ناسەقامگیری و تیرۆر لە ناوچەکەدا" ناوبرد و گوتیان: "ئێمە بەردەوام روون بووین لەوەی ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت. داوا دەکەین چارەسەرکردنی قەیرانی ئێران ببێتە هۆی هێوربوونەوەیەکی بەرفراوانتری دووژمنکارییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، بە ئاگربەستی غەززەشەوە."
 
گرووپی حەوت و جەنگی ئۆکراینا
 
جەنگی رووسیا و ئۆکراینا نیگەرانیی سەرەکیی سەرکردە ئەوروپییەکان بوو. ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، داوای سزای زیاتری بۆ سەر رووسیا کرد.
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، رۆژی سێشەممە لووتکەکەی بەجێهێشت و رایگەیاند "دیپلۆماسییەت ئێستا لە قەیراندایە". 
 
زیلینسکی بەبێ وەرگرتنی راگەیێندراوێکی یەکگرتووی پشتیوانی لە ئەندامانی گرووپی 7 و بەبێ دەرفەتی بینینی ترەمپ، لووتکەکەی جێهێشت.
 
سەرەڕای ئەمە، مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕی دوو ملیار دۆلاری کەنەدی (1.47 ملیار دۆلاری ئەمریکی) وەک هاوکاریی سەربازیی پێشکەش بە کیێڤ دەکات.
 
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی لووتکەکەدا کە لەلایەن کەنەداوە بەبێ رەزامەندیی فەرمیی ئەندامانی دیکە دەرچوو، پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرۆک ترەمپ بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە لە ئۆکراینا کرا و داوا لە رووسیا کرا پابەندی ئاگربەست بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە