پەرلەمانی بەلجیکا سوپای پاسدارانی بە "تیرۆریست" ناساند

18-07-2025
ناسر پیرۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی بەلجیکا بڕیارنامەی ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەکو "رێکخراوی تیرۆریستی" پەسند کرد.
 
دەریا سەفایی، ئەندامی پەرلەمانی بەلجیکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 18-07-2025، پەرلەمانی بەلجیکا رەشنووسی بڕیارنامەی ناساندنی سوپای پاسدارانی وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی بە 135 دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر 14 دەنگی بێلایەن پەسند کردووە.
 
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، هیچ پەرلەمانتارێک دژی بڕیارنامەکە دەنگی نەداوە، بەڵام پەرلەمانتارانی چەپ لەگەڵ پەسندکردنیدا نەبوون و بە بێلایەن دەنگیان داوە.
 
دەریا سەفایی رایگەیاندووە، رەشنووسی بڕیارنامەکە پێشتر لە لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکاش پەسند کراوە و بەپێی بڕیارنامەکە، حکومەتی بەلجیکا ئەرکدار دەبێت بەدواداچوون بکات بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەکو "رێکخراوێکی تیرۆریستی" لە ئاستی یەکێتیی ئەورووپادا.
 
سوپای پاسدارانی ئێران ساڵی 1979 لە ئێران دامەزراوە و بەشێکی سەرەکیی هێزی سەربازیی ئێرانە. سوپای پاسداران هێزی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی هەیە و هێزێکی تایبەتی هەیە بۆ رێکخستنی خەڵک بە ناوی بەسیج. بەشێکی تایبەت بە چالاکی لە دەرەوەی ئێرانیشی هەیە بە ناوی سوپای قودس.
 
پەرلەمانی ئەورووپا ساڵی 2023 داوای لە ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا کرد، سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆر، بەڵام ئەنجوومەنەکە تاوەکو ئێستا ئەو داواکارییەی پەسند نەکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت