ئەردۆغان و مەحموود عەباس لە ئەنقەرە کۆبوونەوە؛ هێرشەکانی ئیسرائیل مژاری سەرەکی بوو

18-09-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئەنقەرە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لەگەڵ مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستین کۆبووەوە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2025، مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە ئەنقەرە. رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بەردەم دەروازەی سەرەکی کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە پێشوازی لە عەباس کرد. 
 
دواتر رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەحموود عەباس بە ئامادەبوونی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، دوور لە چاوی کامێراکان، کۆبوونەوەیەکی دوو کاژێرییان ئەنجامدا. 
 
دوایین سەردانی مەحموود عەباس بۆ تورکیا لە رۆژانی 14-15ـی ئابی 2024 بوو، لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی پێشکێش کردبوو. تێیدا رایگەیاندبوو کە بڕیاریداوە بچێتە غەززە. 
 
سەردانەکەی مەحموود عەباس بۆ تورکیا 15 رۆژ دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس هات، کە لە تاران کوژرا. ئەو کاتە قۆناخێک بوو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە زیادی کردبوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە