رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەکی بەهێز کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی رووسیای هەژاند و هۆشداریی سوونامی دەدرێت.
دەزگای رووپێویی جیۆلۆلجیی ئەمریکا (USGS) دەڵێت، گوڕەکەی 7.8 پلەی رێختەر بووە و چەقەکەی لە کەناراوەکانی ناوچەی کاماچکا بووە لە رۆژهەلاتی رووسیا.
چەقی بوومەلەرزەکە 128 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری پێترۆپاڤلۆڤسک کامچاتسکی دوور بووە و قووڵاییەکەی تەنیا 10 کیلۆمەتر بووە.
ناوەندی ئەمریکی بۆ هۆشداریی سوونامیی لە زەریای هێمن، هۆشداری بەرزبوونەوەی شەپۆلەکانی لە نزیک کەنارەکان دا.
دەزگای چاودێریی بوومەلەرزەی رووسیا، گوڕەکەی بە کەمتر داناوە و دەڵێت، 7.4 پلەی رێختەر بووە. هەروەها باس لەوە دەکات کە لانیکەم پێنج پاشلەرزە تۆمار کراون.
ڤیدیۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی رووسیا پێشانی دەدەن کە کەلوپەلی نێوماڵ دەلەرزن. یەکێکی دیکە دەریدەخات کە ئۆتۆمبێلەکان لەسەر شەقام دەهەژێن.
ڤلادمیر سۆلدۆڤ، حاکمی هەرێمی کاماچکا لە تەلەگرامەوە رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا باس لە هەبوونی هیچ زیانێک نەکراوە. داوا لە هەمووان دەکەم ئارام بن. هۆشداریی سوونامی بۆ کەناری رۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەکە دەرکراوە."
نیمچە دوورگەی کاماچکا دەکەوێتە سەر پشتێنەیەکی تەکتۆنی کە بە ئەڵقەی ئاگر ناسراوە و بە بەشی هەرە زۆری زەریای هێمندا درێژ دەبێتەوە. هەرێمەکە چەقی جموجوڵی جیۆلۆجییە.
مانگی تەممووز، بوومەلەرزەیەکی 8.8 پلەیی کەناراوەکانی هەرێمەکەی هەژاند کە لە ئەنجامدا سنوومانی گوندێکی سەرکەناری داپۆشی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ