ئیسرائیل ئامانجێکی لە باشووری لوبنان بۆردوومانکرد؛ لانیکەم 11 کەس کوژران

18-11-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل دەڵێ، هێرشی کردووەتە سەر "بنکەیەکی حەماس" لە باشووری لوبنان کە بۆ راهێنان و مەشق بەکارهێندراوە. لە بەرامبەردا لوبنان دەڵێ، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپێکی پەنابەرانی فەڵەستینی لە باشووری وڵاتەکە بووە و لانیکەم 11 کەس کوژراون.
 
رۆژی سێشەممە 18-11-2025 وەزارەتی تەندروستیی لوبنان بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی عەین حیلوە لە دەوروبەری شاری سەیدا، لانیکەم 11 کەس کوژران و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
میدیای لوبنان بڵاویکردەوە، هێرشەکە ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک مزگەوتی خالیدی کوڕی وەلید کردووەتە ئامانج و "دواتریش راگەیێندرا کە هێرشەکە مزگەوتەکە و ناوەندێکیشی بە هەمان ناوەوە کردووەتە ئامانج."
 
سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند: "هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر چەند تیرۆریستێک کە لە بنکەیەکی راهێنانی حەماسدا لە ناوچەی عەین حیلوە لە باشووری لوبنان چالاکیان هەبوو."
 
راگەیێندراوەکەی سوپای ئیسرائیل هەروەها دەڵێ: "ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی پێگەکانی حەماس لە لوبناندا بەردەوام دەبن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.