کێشەی تەکنیکی لە کلاودفلێیەر، ئێکس و چاتGPT لەکاردەخات

18-11-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە کۆمپانیای کلاودفلێیەر، ژمارەیەکی زۆر لە ماڵپەڕ، تۆڕی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریی گەورەی جیهانی، لەنێویاندا تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، یوتیووب و چاتGPT لەکارکەوتوون. کلاودفلێیەر دەڵێت، لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
 
رۆژی سێشەممە 18-11-2025 وێبسایتی داون دیتێکتەر، کە چاودێریی لەکارکەوتنی ماڵپەڕەکان دەکات، بڵاویکردەوە، تاوەکو کاژێر 06:41ی بەیانی بەکاتی ئەمریکا [2:41ی پاشنیوەڕۆ لە هەولێر]، زیاتر لە 11,500 راپۆرت لەبارەی کێشەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە تۆمار کراون.
 
هاوکات، چەندین ماڵپەڕ و تۆڕی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری دیکە، لەنێویاندا کانڤا، چات جی پی تی، سپۆتیفای و تەنانەت وێبسایتی داون دیتێکتەریش پەکیان کەوت. هەندێک میدیا باس لەوە دەکەن، فەیسبووکیش لە چەند وڵاتێک کێشەی بۆ دروستبووە.
 
کێشەکە هەمووی پەیوەندی بە کۆمپانیای کلاودفلێیەرەوە هەیە کە بارەگای سەرەکی لە ئەمریکایە. دوای چەند کاژێرێک لە دروستبوونی، توانراوە کێشە تەکنیکییەکە چارەسەر بکرێت و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
 
کۆمپانیاکە ژێرخانێکی ئینتەرنێتی زۆر گرنگە بۆ چەندین ماڵپەڕ و سەکۆی جیهان. کلاودفلێیەر چەند خزمەتگوزارییەک پێشکێش دەکات، لەوانەش تۆڕێ گەیاندنی نێوەڕۆک، پاراستن و ئاسایشی ئەلیکترۆنی، خزمەتگوزاریی ناوی دۆمەین، خزمەتگوزاریی تۆڕی ناوچەی فراوان و چەندین ئەرکی دیکەی گرنگی کارپێکردنی وێبسایتەکان.  
 
بە کورتی، یەکێک لە ئەرکە هەرە سەرەکییەکانی ئەوەیە، وێبسایتەکە وەک قەڵخانێک وایە بۆ تۆڕەکان و ناهێڵێ هێرشی ئەلیکترۆنییان بکرێتەسەر. 
 
کۆمپانیاکە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کلاودفلێیەر ئاگادارە و لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکان دەکات. هەرکات زانیاریی زیاترمان بەدەست گەیشت، وردەکاریی زۆرتر بڵاودەکەینەوە."
 
هەر بەگوێرەی کلاودفلێیەر، خزمەتگوزارییەکان وردە وردە دەگەڕێنەوە، بەڵام مەرج نییە خەڵک یەکسەر بتوانن وێبسایتەکان بەکاربهێننەوە.
 
لەگەڵ دروستبوونی کێشەکە، پشکەکانی کلاودفلێیەر لە مامەڵەکانی پێش کردنەوەی بازاڕدا 4.1٪ دابەزین.
 
تاوەکو ئێستا هیچ یەک لە کۆمپانیاکانی ئێکس و ئۆپن ئەی ئای (خاوەنی چات جی پی تی)، لێدوانیان لەبارەی رووداوەکە نەداوە.
 
ئەمە یەکەمجار نییە کێشەی لەم شێوەیە لە کلاودفلێیەر روودەدات. لە حوزەیرانی 2025یشدا، لەکارکەوتنی کۆمپانیاکە بووەهۆی راوەستانی بەشێکی زۆری ئینتەرنێت کە کاریگەری لەسەر ماڵپەڕەکانی تویچ، ئێتسی، دیسکۆرد و گووگڵ هەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە