سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کۆمپانیا نەوتییەکان "درۆی گەورە"یان کردووە

19-01-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنەی تووندی لە کۆمپانیا نەوتییەکان دەگرێت و دەڵێت، "درۆی گەورە"یان لەبارەی رۆڵی خۆیان لە قەتیسبوونی گەرمای زەوی کردووە.
 
لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامادەبووانی گوت، پێویستە ئەو کۆمپانیایانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
 
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەش کردووە، وەکو چۆن باجی گەورە لە کۆمپانیاکانی بواری تووتن بەهۆی زیانەکانی جگەرەکێشانەوە وەردەگیرێت، پێویستە یاسای گەورە بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان دابنرێن.
 
گوتێرێز بە هۆڵێکی پڕ لە بازرگان و کەسایەتیی سیاسیی گوت، "هەفتەی رابردوو زانیمان کە چەند بەرهەمهێنەرێکی سووتەمەنییە نەریتییەکان، لە ساڵانی 1970كان بە تەواوی دەیانزانی کە بەرهەمەکەیان هەسارەکەمان سووردەکاتەوە."
 
مەبەستی گوتێرێز ئەو لێکۆڵینەوەیە بوو کە لە گۆڤاری ساینس بڵاوکراوەتەوە کە باس لەوە دەکات، کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل ئەنجامی لێکۆڵینەوەی زاناکانی خۆی لەبارەی کاریگەریی سووتەمەنییە نەریتییەکان لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا، پشتگوێ خستووە و مەترسییەکانی بەرهەمەکانی شاردوونەتەوە.
 
هەندێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت، بە گوتەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، "درۆی گەورە"یان کردووە، "وەکو پیشەسازیی تووتن، ئەوانەی بەرپرسن، پێویستە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە عێراق 13 هێرش کراوەتە سەر بەرپرسان

راپۆرتێک: پار 2،653 هێرش کراوەتە سەر بەرپرسانی حکومی و 13یان لە عێراق بوون

ماڵپەڕی داتای 'رووداو و شوێنی پێکدادانە چەکدارییەکان' (ACELD) کە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە پشت بە ئامارەکانی دەبەستن لە راپۆرتێکدا دەڵێت، پار لە جیهاندا دوو هەزار و 653 هێرش کراوەتە سەر بەرپرسانی حکومی، زۆرترینیان لە مەکسیک، هیندستان و میانمار بوون. هەروەها، 36 هێرشیان لە سووریا، 13یان لە عێراق و پێنجیان لە هەریەک لە وڵاتانی ئێران و تورکیا بوون.