لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەڵمانیا کەسێک کوژرا

19-01-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
پۆلیسێکی ئەڵمانیا لە شوێنی رووداوەکە، وێنە:  dpa/Alex Talash
پۆلیسێکی ئەڵمانیا لە شوێنی رووداوەکە، وێنە: dpa/Alex Talash
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هەرێمی نۆردراین ڤێستفالنی ئەڵمانیا کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

رۆژی هەینی، 19ـی کانوونی دووەمی 2024، زنار شنۆ، پەیامنێری تۆری میدیایی رووداو لە ئەڵمانیا گوتی، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گۆڕەپانی کۆمپانیایەکی ریسایکلین لە شاری هاگنی هەرێمی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
میدیای ئەڵمانیا دەڵێت، تەقەکارەکە تەمەنی 77 ساڵە؛ کوژراوەکە تەمەنی 54 ساڵ و بریندارەکانیش تەمەنیان 23 ساڵ و 48 ساڵانە.
بەرپرسانی تەندروستی شارەکە دەڵێن، تەندروستی بریندارەکان ناجێگیرە.
 
پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا دەشڵێت، تەقەکارەکە زوو دەستگیرکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامەکەی ئاشکرا نەکردووە.
 
وەک پەیامنێری رووداو گوتی، هەر زوو ژمارەیەکی زۆر پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە بڵاوکرانەوە؛ هەروەها، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیش چوونە شوێنەکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە