ساڵی رابردوو 84 ملیۆن گەشتیار چوونەتە ئیسپانیا

19-01-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئیسپانیا لە ساڵی 2023ـدا ریکۆردی زۆرترین ژمارەی گەشتیاری تۆمارکردووە. وەزارەتی گەشتوگوزار دەڵێت، 84 ملیۆن گەشتیار سەردانی وڵاتەکەیان کردووە.
 
رۆژی هەینی، 19-1-2024 وەزارەتی گەشتوگوزاری ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2023دا لانیکەم 84 ملیۆن گەشتیار سەردانی ئیسپانیایان کردووە و ژمارەکە بە رێژەی 19٪ بەراورد بە ساڵی 2022 زیادیکردووە.
 
خۆردی هیریۆ، وەزیری پیشەسازی و گەشتوگوزاری ئیسپانیا گوتی، "ساڵێکی ئەرێنی بوو؛ ساڵی ریکۆرد بوو."
 
ئەمە یەکەمجار نییە ئیسپانیا ئەم ژمارە زۆرەی گەشتیار تۆمار بکات. ساڵی 2019 وڵاتەکە پێشوازی لە 83.7 ملیۆن گەشتیار کرد و ریکۆردی تۆمارکرد، بەڵام دواتر بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ژمارەکە کەمبووەوە.
 
بە گوێرەی وەزیری گەشتوگوزار، لە ساڵی 2023ـدا گەشتیارە نێودەوڵەتییەکان بڕی 108 ملیار یۆرۆیان لە گەشتەکەیان خەرجکردووە و ئەوەش یارمەتیی گەشەی ئابووریی وڵاتەکەی داوە.
 
هیریۆ لەوبارەوە گوتی، "دەبێت کاری زیاتر بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزاری، چونکە ستوونەکانی ئابووریی وڵاتەکەمان. کار لەسەر یاسا و سیاسەتی باشتر دەکەین بۆ ئاسوودەکردنی گەشتیار، کرێکار و هاووڵاتیانمان".
 
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پلان و پرۆژەکان پێیان دەڵێن، لە چارەکی یەکەمی 2024دا لانیکەم 23.2 ملیۆن گەشتیار دەچنە ئیسپانیا کە 11٪ بەراورد بە 2023 زیاتر دەبێت.
 
ئێکسەلتەر کە کۆمەڵەیەکی گەشتیاریی ئیسپانییە دەڵێت، قازانجی گەشتیاری لە 2024 بۆ یەکەمجار لە مێژوو 200 ملیار یۆرۆ تێدەپەڕێنێت. ئەوە لەکاتێکدایە قازانجی ساڵی پێشوو 187 ملیار بوو.
 
ئەو کۆمەڵەیە پێشبینی کردووە کە لە زستاندا گەشتیاران لە بری چوونە میسر بچنە ئیسپانیا، ئەمەش بەهۆی نزیکیی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە میسر.
 
رێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە ساڵی 2022 فەرەنسا وڵاتی ژمارە یەک بوو بۆ زۆرترین گەشتیار کە 79.4 ملیۆن گەشتیار روویان تێکرد و ئیسپانیاش دووەم بوو بە 71.7 ملیۆن گەشتیار. ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی 2021 ژمارەی گەشتیارانی ئیسپانیا 31.2 ملیۆن کەس بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە