لە ژاپۆن خولی ماکیاژکردن بۆ بەتەمەنەکان دەکرێتەوە

19-02-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
لە ژاپۆن خولی ماکیاژکردن بۆ بەتەمەنەکان دەکرێتەوە
لە ژاپۆن خولی ماکیاژکردن بۆ بەتەمەنەکان دەکرێتەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
چی دیکە ماکیاژ تەنیا بۆ گەنجەکان نییە. لە تۆکیۆی ژاپۆن سەنتەرێکی فێرکردنی ماکیاژکردن و تەکنیکەکانی بۆ بەتەمەنەکان کراوەتەوە. 
 
ئاکیرا شیمیزو، پرۆفیسۆری ئابووری لە زانکۆی کیۆ دەڵێت: "سەرەتا من پسپۆڕیم لە فرۆشتندا هەیە و زیاتر هاووڵاتییە گەنجەکان بە ئامانج دەگرین. بەڵام هۆکاری ئەوەی ئێستا دەیکەین ئەوەیە کە بەرە بەرە ژمارەیان کەمدەبێتەوە و پێکهاتەی دانیشتووان دەگۆڕێت. بەو هۆیەوە ناچارین سەرنج بخەینە سەر بەتەمەنەکانیش." 
 
بەشداربووان تەمەنیان سەروو 65 ساڵە، بەشێکیشیان سەروو 90 ساڵن. ئەوان فێری پاککردنەوەی دەموچاو، تەکنیکەکانی ماکیاژ و چەندین بابەتی دیکە دەکرێن. 22 ژن بەشدارییان لە خولەکە کرد و بەشێکیان پلانیان هەیە دوای تەواوبوونی خولەکە سەنتەری خۆیان بکەنەوە. 
 
بەشداربوویەک دەڵێت: "شتێکی زۆر فێربووم، لەوانە سوورکردنی کوڵمەکانم، جوانکردنی بزەم. فێری ئەوەش بووم کە رێژەیەکی کەمتر کرێمی بنچینەیی بۆ داپۆشینی کەموکورتییەکانی دەموچاوم بەکاربهێنم". 
 
میوا هیراکو، مامۆستای ماکیاژ دەڵێت: "زۆرینەی بەشداربووان خواستێکی زۆریان بۆ فێربوونی چۆنیەتی ماکیاژ کردن هەیە. ئەو زانیاریانەم لەبارەی ماکیاژەوە پێگوتن کە هەمبوون بۆ ئەوەی بتوانن تەندروستی خۆیان بپارێزن. 
 
ژاپۆن بەیەکێک لەو وڵاتانە دادەندرێت کە زۆرترین رێژەی دانیشتووانەکەی پیرن. بە گوێرەی ئاماری فەرمی، پار 25٪ی دانیشتووانەکەی پیربوون، پێشبینی دەکرێت ساڵی 2034 بگاتە 33٪. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە