گەنجێکی هیندی 400 زمان دەزانێت

19-03-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
ئەو گەنجە دەتوانێت بە 46 زمان قسە بکات.
ئەو گەنجە دەتوانێت بە 46 زمان قسە بکات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەحموود ئەکرەمی، گەنجێکی هیندییە و 400 زمان دەزانێت. ژمارەیەکی زۆر فێرخوازیشی هەن. ئەو لە تەمەنی چوار ساڵییەوە دەستی بە فێربوونی زمانەکان کردووە. 
 
مەحموود ئەکرەم، لەبارەی فێربوونی زمانەکانەوە باس لەوە دەکات، "فێربوونی زمانەکان قورسە و کارێکی ئاسان نییە. ئەگەر کەسێک زیاد لە دوو یان سێ زمان بزانێت، ئەوا وەکو ئەوە وایە دوو بۆ سێ شارەزایی و سپۆری هەبێت." 
 
ئەو دەتوانێت بە باشی بەو 400 زمانە بنووسێت و بخوێنێتەوە، بەڵام قسە بە 46ـیان دەکات.
 
لەنێو ئەو زمانانەی دەیزانێت، چینی، رووسی، ژاپۆنی، ئیسپانی، ئینگلیزی، چیکی و چەندین زمانی دیکە هەن. 
 
مەحموود ئەکرەم دەیەوێت ناوی بچێتە کتێبی گینس و دەڵێت، "پیاوێکی تەمەن 58 ساڵ هەیە و دەڵێت، دەتوانم بە 58 زمان قسە بکەم و ناوی چووەتە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان. ئێستا دەتوانم بە 46 زمان قسەبکەم و دەمەوێت ئەو تێپەڕێنم". 
 
بە گوتەی مەحموود، باوکیشی زمانەوانێکی گەورەی وڵاتەکەی بووە و توانیویەتی بە 16 زمان قسە بکات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی کۆنگرێس داوای پاراستنی مافی کورد و پێکهاتەکانی سووریا دەکەن

کۆنگرێسی ئەمریکا: چەکی سپیمان بۆ حکومەتی کاتیی سووریا واژۆ نەکردووە

لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆبوونەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا، پەیامنێری رووداو لەوێ بوو؛ تاوەکو هەموو شایەتحاڵەکان گوتەکانیان پێشکێش کرد و دواتر دەرگەی پرسیارکردن واڵا کرا. لەدوای تەواوبوونی پرسیارەکانی ئەندامانی کۆنگرێس، پەیامنێری رووداو قسەی لەگەڵ برایان ماست، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە (کۆماری) و گرێگۆری مێکس، ئەندامی باڵای لێژنەکە (دیموکرات) کرد. دیار کوردە لێی پرسین: ئەم کۆبوونەوەیە چی لە بۆچوونی ئێوە گۆڕی؟ کورد ترسی هەیە ئەمریکا پشتی تێبکات.