ئەوەی هەڕەشەی خۆتەقاندنەوەی لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران لە پاریس دەکرد، دەستگیرکرا

19-04-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی فەرەنسا ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە هەڕەشەی خۆتەقاندنەوەی لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران لە پاریس دەکرد.
 
رۆژی هەینی، 19ی نیسانی 2024، پۆلیسی فەرەنسا بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی کە بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە هەڕەشەی خۆتەقاندنەوەی لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران لە پاریس دەکرد، دەستگیرکرا، ئەوەش دوای ئەوەی چووە نێو حەوشەی کۆنسوڵخانەکەوە.
 
پێش ئەوەی ئەو هاووڵاتییە دەستگیربکرێت، پۆلیسی فەرەنسا هەندێک رێکاری لەو ناوچەیە گرتەبەر، لەوانەش رێگەگرتن لە هاتووچۆی خەڵک لە بەردەم کۆنسووڵخانەکە.
 
کۆمپانیای راتپ کە کۆمپانیایەکی گواستنەوەی گشتییە لە شاری پاریس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، هاتووچۆ بە میترۆی نزیک لە باڵیۆزخانەکەدا راگیراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.