نەمانی ئینتەرنێتی ستارلینک لە نێوەڕاستی زەریادا کێشە بۆ درۆنە دەریاییەکانی ئەمریکا دروست دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بەهۆی نەمانی ئینتەرنێتی ستارلینک لە نێوەڕاستی زەریادا تووشی کێشە بووە. 
 
کۆمەڵێک درۆنی دەریایی (واتە بەلەمی بێ سەرنشین) لە نێوەڕاستی زەریای هێمن ئینتەرنێتەکەیان بڕاوە و بێ کۆنترۆڵ ماونەتەوە، ئەوەش تەنیا لەبەر ئەوەی هێڵی ئینتەرنێتی ستارلینکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە هی ئیلۆن مەسکە، لەو شوێنە پچڕاوە.
 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، 24 درۆنی دەریایی کە بە ژیریی دەستکرد کار دەکەن، بۆ ماوەی نزیکەی کاژێرێک لە کەناراوەکانی کالیفۆرنیا پەیوەندییان لەگەڵ پێنتاگۆن پچڕا و بە شێوەیەکی جڵەونەکراو لەسەر ئاوەکە دەهاتن و دەچوون.
 
ئەمە تاکە کێشە نەبووە پێنتاگۆن بەهۆی ستارلینکەوە تووشی هاتبێت. لە ئابی 2025، کاتێک ئینتەرنێتی ستارلینک لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان پچڕا، چەندین تاقیکردنەوەی گرنگی سوپای ئەمریکای پەکخست. ئەم رووداوانە ناوبانگی کۆمپانیاکەی ئیلۆن مەسکیان لەکەدار کردووە، چونکە هەمیشە دەڵێن ئینتەرنێتەکەیان زۆر خێرا و جێگیرە.
 
کێشەکە چییە؟
ستارلینک دەڵێت ئینتەرنێتەکەیان 99.9٪ی کاتەکان بێ کێشە کار دەکات، بەڵام بۆ سوپای ئەمریکا ئەو 0.1٪ـەی کە دەمێنێتەوە، کێشەیەکی گەورەیە. بەرپرسانی پێنتاگۆن دەڵێن، کاتێک ژمارەیەکی زۆر درۆن پێکەوە کار دەکەن و گوشار لەسەر ئینتەرنێتەکە دروست دەکەن، ستارلینک بەرگەی ناگرێت و هێڵەکە دەپچڕێت. لە راپۆرتێکی سوپادا هاتووە: "پشتبەستن بە ستارلینک کێشەی بۆ دروست کردووین، بەتایبەت کاتێک چەندین ئامێر پێکەوە بەکاردێن."
 
بۆچی ئەمە بۆ ئیلۆن مەسک گرنگە؟
 
ئیلۆن مەسک دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا پشکەکانی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە بازاڕدا بفرۆشێت، کە پێشبینی دەکرێت بەهاکەی بگاتە 2 تریلیۆن دۆلار. بەشێکی زۆری داهاتی کۆمپانیاکە (نزیکەی 67٪) لە ئینتەرنێتی ستارلینکەوە دێت. ئەگەر ستارلینک نەتوانێت متمانەی پێنتاگۆن بەدەستبهێنێتەوە و کێشە تەکنیکییەکانی چارەسەر نەکات، رەنگە داهاتووی کۆمپانیاکە بکەوێتە مەترسییەوە.
 
سوپای ئەمریکا دەیەوێت سوود لە تەکنەلۆجیای ئیلۆن مەسک وەربگرێت، بەڵام ئێستا دەردەکەوێت کە ناتوانرێت 100٪ پشت بەو ئینتەرنێتە ببەسترێت، بەتایبەت لە کاتی جەنگ و تاقیکردنەوە سەربازییە هەستیارەکاندا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 نووسینگەیەکی فەرمانگەی (CAC) لە پەکینی پایتەخت. وێنە: رۆیتەرز

چین هەوڵی رێگریکردن لە مەترسییەکانی "مرۆڤە دیجیتاڵییەکان" دەدات

دوای ئەوەی باوکی بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، ژانگ شین یوو پەنای بۆ ژیریی دەستکرد برد و ئەڤاتارێکی بۆ باوکی دروست کرد کە رێک هاوشێوەی خۆی دەردەکەوێت و بە دەنگی ئەویش قسە دەکات. ئەمە بەشێکە لە دیاردەیەکی گەشەسەندووی "مرۆڤە دیجیتاڵییەکان" کە چین دەیەوێت بە یاسای تووند کۆنترۆڵی بکات.