رۆبۆتێکی چینی لە ماراسۆنێکدا ریکۆردێکی جیهانیی نوێی تۆمارکرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
چین لە رێگەی رۆبۆتەکانییەوە سنوورەکانی توانای مرۆڤی تێپەڕاند و ریکۆردێکی نوێی جیهانیی لە نیوە ماراسۆن دا تۆمار کرد. رۆبۆتی "هۆنەر" (Honer) لە دەستکەوتێکی بێپێشینەدا، توانی نیوە ماراسۆنێکی 21 کیلۆمەتری تەنیا لە 48 خولەک دا ببڕێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ریکۆردی جیهانیی بۆ مرۆڤ لە هەمان مەودا دا نزیکەی 57 خولەکە.
 
لە دووەم ماراسۆنی نیوەی چین بۆ رۆبۆتەکان، 300 رۆبۆت لە 100 تیمی جیاواز بەشدار بوون.کێبڕکێیەکە نێودەوڵەتی بوو، بەڵام تەنیا 5 تیمی بیانی تێیدا بەشدار بوون و زۆرینەی رۆبۆتەکان بەرهەمی نێوخۆیی چین بوون.
 
چین خاوەن و بەرهەمهێنەری 80%ـی رۆبۆتە هاوشێوەکانی مرۆڤە لە جیهان دا و وڵاتەکە ساڵانە زیاتر لە 100 ملیار دۆلار لە پیشەسازیی رۆبۆت دا وەبەرهێنان دەکات، ئەوەش وای کردووە ببێتە پێشەنگی بێڕکابەری ئەو بوارە.
 
لەکاتی کێبڕکێیەکەدا، 40%ـی رۆبۆتەکان بەتەواوی خۆکار بوون و بەبێ چاودێریی مرۆڤ رێگەکەیان بڕی. سەبارەت بە رۆبۆتی "هۆنەر" کە پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، لیژنەی سەرپەرشتیار دوای وردبینی لە رێنماییەکان، کاتەکەیان لە 48 خولەکەوە بۆ 50 خولەک گۆڕی، هۆکاری ئەو بڕیارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رۆبۆتەکە چاودێریی مرۆیی هەبووە، جارێک پاترییەکەی بەدەم رێگەوە گۆڕدراوە و لە چەند شوێنێکیش دا هێڵی دیاریکراوی پێشبڕکێیەکەی بەزاندووە.
 
ئەم هەنگاوەی چین، ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا، رۆبۆتەکان نەک تەنیا لە کارگەکاندا، بەڵکو لە کێبڕکێ وەرزشییەکانیشدا دەبنە جێگرەوەی مرۆڤ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی بەرزبوونەوەی فرۆکەیەکی جەنگی جۆری F-35 ئەمریکی، وێنە: سێنتکۆم

راپۆرتێک: ئەمریکا ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ دەکات؛ تەنیا 4 رۆژ بۆ ئاگربەست ماوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی رۆژی شەممە بە کاتی واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی لە "ژووری بارودۆخە نائاساییەکان" لە کۆشکی سپی ئەنجامدا، بۆ تاووتوێکردنی قەیرانی نوێی تەنگەی هورمز و داهاتووی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران؛ ئەمەش لە کاتێکدایە تەنیا 4 رۆژ بۆ کۆتاییهاتنی ئاگربەست ماوە.