لە نیوە ماراسۆنی بەیژینگ دا رۆبۆتێکی چینی ریکۆردی خێراترین مرۆڤی جیهان دەشکێنێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
رۆبۆتێک لە نیوە ماراسۆنی بەیژینگ رادەکات.
رۆبۆتێک لە نیوە ماراسۆنی بەیژینگ رادەکات.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە بەیژینگ، چیتر مرۆڤ خێراترین نییە؛ رۆبۆتی چینی "ئۆنەر" هەموو هاوکێشەکانی گۆڕی. ئەو رۆبۆتە 21 کیلۆمەتری تەنیا لە 48 خولەک دا بڕی، ئەمەش لەکاتێکدایە ریکۆردی جیهانیی مرۆڤ بۆ هەمان مەودا 56 خولەکە، واتە رۆبۆتەکە 8 خولەک پێش خێراترین مرۆڤی جیهان کەوت.
 
ژانگ چۆنگ، ئەندازیاری رۆبۆتیک، لەبارەی ئەو دەستکەوتەوە دەڵێت: "سەرکەوتنی ئێمە لەو ماتۆڕە بێهاوتایانە دایە کە خۆمان پەرەمان پێ داون. بەهۆی تەکنەلۆژیای ساردکردنەوە و داینامیکییەکی زانستیی قووڵەوە، رۆبۆتەکەمان وەک رەشەبا دەجووڵێت.
 
رووداوەکە تەنیا نمایش نەبوو، بەڵکو وەک سوپایەکی تەکنەلۆژی بوو کە تێیدا 300 رۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤ لە 100 تیمی جیاوازەوە شانبەشانی مرۆڤەکان رایان کرد. لێرە دا ناسنامەی "دروستکراوی چین" زاڵ بوو، چونکە تەنیا 5 تیمی بیانی بوێریی رکابەرییان هەبوو.
 
لیانگ هۆنگجون، بەرپرسی تەکنەلۆژیا لە شارەوانیی پەکین، ئاماژە بەوە دەکات: "خێرایی گەشەی پیشەسازیی ئێمە بێوێنەیە. ئەوەی دەیبینن ئەنجامی یەکگرتنی زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوەیە کە بناغەیەکی پۆڵاینیان بۆ داهاتووی چین داناوە."
 
بەپێی ئامارەکان، 80%ـی رۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤ لە جیهان دا هی چینییەکانە. تەنیا ئەم ساڵ بەیژینگ 100 ملیار دۆلاری بۆ وەبەرهێنان لە پیشەسازیی ژیریی دەستکرد دا تەرخان کردووە.
 
یان جون، راکەری ماراسۆن، دوای پێشبڕکێیەکە گوتی: "من زیاتر لە 100 ماراسۆنم کردووە، بەڵام ئەمڕۆ بۆم دەرکەوت کە مرۆڤ ناتوانێت لە رۆبۆت بباتەوە. تەنیا لە دوو ساڵ دا گەیشتنە ئەم ئاستە، ئەمە بەڕاستی جێی سەرسوڕمانە!"
 
لەم ماراسۆنە دا، 40%ـی رۆبۆتەکان بەتەواوی سەربەخۆ بوون و بێ کۆنتڕۆڵی مرۆڤ هەنگاویان دەنا. باڵای هەندێکیان دەگەیشتە 190 سانتیمەتر. هەرچەندە هەندێکیان تێک چوون و کەوتن، بەڵام پەیامەکە روون بوو.
 
ماراسۆنی رۆبۆتی چین زیاترە لە پێشبڕکێیەک؛ ئەمە پەیامێکە. چین ئەم جۆرە بۆنە و چالاکییانە بەکار دەهێنێت بۆ پیشاندانی هێزی خۆی لە بواری ژیریی دەستکرد و رۆبۆتیک دا، هەروەها بۆ ناساندنی داهێنانەکانی بە بازاڕەکانی جیهان. لە هەمان کات دا، ئەوە ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆیە بۆ هەموو جیهان کە چین پێشەنگی پیشەسازیی تەکنەلۆژیای داهاتووە.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کەشتییەی ئەمریکا لە کەنداوی عومان دەستی بەسەردا گرت

ترەمپ: لە کەنداوی عومان دەستمان بەسەر کەشتییەکی گەورەی ئێران دا گرت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزی دەریایی وڵاتەکەی دەستی بە سەر کەشتییەکی بارهەڵگری گەورەی ئێراندا گرتووە، ئەوەش دوای ئەوە هەوڵیداوە گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا ببڕێت.