راپرسییەک: زۆربەی لایەنگرانی ترەمپ خوازیاری ئەوەن ئەمریکا لە جەنگی ئێران و ئیسرائیل بەدووربێت

19-06-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی راپرسییەک کە رۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، زۆرینەی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ دژی تێوەگلانی سەربازیی ئەمریکان لە جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران. 
 
راپرسییەکە بە هاوبەشی لەلایەن گۆڤاری ئیکۆنۆمیست و دامەزراوەی YouGov ئەنجامدارە و تێیدا دەرکەوتووە کە 53٪می دەنگدەرانی ترەمپ نایانەوێت وڵاتەکەیان بەشداری لە جەنگەکە بکات.
 
19٪ـی ئەوانەیشی بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە، پاڵپشتی لەوە دەکەن کە ئەمریکا بەشداری لە جەنگەکەدا بکات و 28٪ـیشیان دەڵێن، تاوەکو ئێستا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە. 
 
هەروەها راپرسییەکی دیکە کە لە مانگی نیسانی لەلایەن ئەنجوومەنی شیکاگۆ بۆ کارووباری جیهان ئەنجامدرابوو، دەرخستبوو کە لە هەر 10 هاووڵاتی ئەمریکی، 10ـیان پاڵپشتی لە هەنگاوی دیپلۆماسی و تووندکردنی سزاکا ئابوورییەکانی سەر ئێران. 
 
راپرسییەکە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی کۆماری و هاوپەیمانانی ترەمپ دژایەتیی خۆیان بۆ تێوەگلانی هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن سەرۆکەوە بەبێ رەزامەندیی کۆنگرێس دەردەبڕن.
 
تۆماس ماسی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە کەسێکی کۆمارییە، رۆژی دووشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسی: "ئەمە جەنگی ئێمە نییە. بەڵام ئەگەر وابوایە، پێویستە کۆنگرێس بەپێی دەستوورمان بڕیار لەسەر ئەم جۆرە پرسانە بدات." 
 
رۆژی چوارشەممە، تیم بێرچێت کە ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و سەر بە پارتەکەی ترەمپ، راگەیاند کە دەیەوێت "کەمترین" تێوەگلانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببینێت.
 
تیم هەروەها گوتیشی: "پێویستیمان بە جەنگێکی بێ کۆتایی دیکە نییە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. پیاوە بەتەمەنەکان بڕیار دەدەن و گەنجەکان دەمرن، ئەمەش مێژووی جەنگە."
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێی وایە، "پێویستە هەناسەیەکی قووڵ هەڵبمژین و ئەم بابەتە هێور بکەینەوە و بهێڵین ئیسرائیلییەکان کاری خۆیان بکەن."
 
تەنانەت ئەگەر دیپلۆماسی یان سزای ئابووریش شکست بهێنن، راپرسییەکەی ئیکۆنۆمیست و YouGov دەریخستووە کە ئەمریکییەکان لایەنگری زیادکردنی کردەوەی دیکەن جگە لە تێوەگلانی سەربازی.
 
لە هەر 10 هاووڵاتی ئەمریکی، شەشیان رایانگەیاندبوو کە پشتگیری لە ئەنجامدانی هێرشی سایبەریی ئەمریکا دەکەن بۆ سەر سیستەمە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران، لە کاتێکدا تەنیا 48٪ پشتگیری لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.