ئەڵمانیا داوای دانبەخۆداگرتن لە ئیسرائیل دەکات و میوانداریی گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەکات

19-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، داوای دانبەخۆداگرتنی لە هەڵمەتە سەربازییەکەی دژی ئێران کردووە. هاوکات، ئەڵمانیا ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە جنێڤ.
 
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان فرێدریش مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆ حەوتەمین رۆژ بەردەوامە.
 
بەپێی سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئەڵمانیا کە رۆژی پێنجشەممە 19-06-2025 قسەی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز کردووە، فرێدریش مێرتز لە پەیوەندییەکەیدا کە شەوی چوارشەممە کراوە، لە بنەڕەتدا پشتیوانیی ئەڵمانیای بۆ هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ژێرخانی ئەتۆمیی ئێران دەربڕیوە، بەڵام جەختی لەسەر گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ململانێکە کردووەتەوە.
 
هەمان سەرچاوەکە رۆژی چوارشەممە بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەڵمانیا پلانی هەیە رۆژی هەینی لە نوێنەرایەتیی هەمیشەیی خۆی لە جنێڤ، میوانداریی گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ هاوبەشە ئەورووپییەکانی و وەزیری دەرەوەی ئێران بکات.
 
ئامانج لە گفتوگۆکان وەرگرتنی دڵنیاییە لە ئێران کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتیخوازانە بەکاردەهێندرێت.
 
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، تاران بە دەیان مووشەک وەڵامی دایەوە و زیانی بە نەخۆشخانەیەک لە باشووری ئیسرائیل گەیاند.
 
گرژییەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار، بەتایبەت دوای ئەوەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی کرد کە نابێت رێگە بە مانەوەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بدرێت. لەم دۆخەدا، وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەتی ئەڵمانیا هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە چڕ کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.