گرژی لە نێوان سەربازانی قوبرسی تورکیا و هێزێکی نەتەوە یەکگرتووەکان روویدا

19-08-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە ناوچەی سنووریی نێوان قوبرسی تورکیا و کۆماری قوبرس، گرژی لە نێوان سەربازانی قوبرسی تورکیا و هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان دروستبوو. 
 
حکومەتی قوبرسی تورکیا لەو ناوچەیە سەرقاڵی کارکردن بوو بۆ دروستکردنی رێگەی سەرەکی بۆ ژمارەیەک گوندی ناوچەکە، بەڵام هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان UNFICYP کە لە ناوچە جێناکۆکەکان و خاڵە سنوورییەکان ئەرکدارن، رێگرییان لە دروستکردنی رێگەکان کرد. 
 
ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هێزی پاسەوانی سنووریی قوبرسی تورکیا هەوڵ بدەن هێزە ئاشتیپارێزەکان لەو ناوچەیە دەربکەن، بەڵام ئەو هێزە دوای کەمێک گەڕایەوە و ناوچەکەیان تەلبەند کرد. لە بەرامبەریشدا هێزی پاسەوانی سنووریی قوبرسی تورکیا لە رێگەی شۆڤڵ و گرێدەر و ئامێری دیکەی کارکردنەوە زیانیان بە ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیاند و تەلبەندەکەیان تێکدا. 
 
دوای رووداوەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان بە تووندی سەرکۆنەی مامەڵەی هێزی پاسەوانی سنووریی قوبرسی کرد. دواتر هەریەک لە یەکێتیی ئەوروپا، ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، کۆماری قوبرس و یۆنان بە تووندی سەرکۆنەی رووداوەکەیان کرد. 
 
لە بەرامبەردا حکومەتی قوبرسی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، هیچ مەبەستێکی سیاسی لە پشت دروستکردنی رێگەکانەوە نەبووە. 
 
هەرچی حکومەتی کۆماری قوبرسە لە راگەیێندراوێکدا وێڕای سەرکۆنەکردن، رایگەیاند، ئەوەی کراوە داگیرکارییە و ئەوەش پێشێلکارییەکی زەقە دژی رێککەوتن و یاداشتنامە نێودەوڵەتییەکان.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە