یەکەی هەواڵگریی ئابووری: دیمەشق نەشیاوترین شارە بۆ ژیان؛ کۆپنهاگن باشترینە

19-08-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە نوێترین پێوەری جیهانیدا تایبەت بە شیاوترین و نەشیاوترین شاری جیهان بۆ ژیان لە ساڵی 2025، دیمەشقی پایتەختی سووریا بە نەشیاوترین و کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارکیش بە شیاوترین دەستنیشان کراون.
 
ئەو پۆلینە لەلایەن یەکەی هەواڵگریی ئابووری - EIU، کە ناوەندێکی بەریتانییە و تایبەتە بە توێژینەوە و راوێژکاریی بواری ئابووری لە جیهاندا، بڵاوکراوەتەوە.
 
بەگوێرەی پۆلێنەکە، دیمەشق نەشیاوترین شارە بۆ ژیان لە ساڵی 2025دا و تەنیا 30.7 خاڵی لە کۆی 100 بەدەستهێناوە.
 
پۆلێنەکە بۆ 173 شاری جیهان کراوە و پایتەختی سووریا لە دوایین پلە دێت.
 
تەرابلووسی پایتەختی لیبیا دووەم خراپترینە، داکای پایتەختی بەنگلادیش سێیەم خراپترینە. دواتر شارەکانی کاراچی پاکستان، جەزائیری پایتەختی جەزائیر، لاگۆسی پایتەختی نەیجیریا، هەرارەی پایتەختی زیمبابۆی، پۆرت مۆرێسبی پایتەختی پاپوا نیو گینی، کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا و کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا دێن.
 
پۆلێنی ئەو شارانە لەسەر بنەمای پێوەرە سەرەکییەکانی وەکو کوالێتیی ژیان، ئاسایش و سەقامگیری، چاودێریی تەندروستی، ژینگە، پەروەردە و ژێرخان دیاریکراون.
 
10 نەشیاوترین شاری جیهان بۆ ژیان لە ساڵی 2025:
 
1- دیمەشقی پایتەختی سوریا 30.7 نمرە
2- تەرابلوسی پایتەختی لیبیا 40.1 نمرە
3- داکای پایتەختی بەنگلادیش 41.7 نمرە 
4- کەراچی، پاکستان 42.7 نمرە
5- جەزائیری پایتەختی جەزائیر 42.8 نمرە
6- لاگۆسی پایتەختی نایجیریا 43.5 نمرە
7- هەرارەی پایتەختی زیمبابوێ 43.8 نمرە
8- پۆرت مۆرێسبی پایتەختی پاپوا نیو گینی44.1 نمرە
9- کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا 44.5 نمرە
10- کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا 44.9 نمرە
 
بەگوێرەی ئەو پۆلێنەی ناوەندە بەریتانییەکە، پایتەختی وڵاتێکی ئەورووپا بە شیاوترین شار لە جیهاندا بۆ ژیان دەستنیشان کراوە، کە ئەویش شاری کۆپنهاگنی دانیمارکە.
 
شاری ڤییەننای پایتەختی نەمسا لە پلەی دووەم دێت، دواتر شاری زیورخی سویسرا و لە پلەی چوارەمیش شاری مالبۆرنی ئوسترالیا دێت. لە پلەی پێنجەم شاری جنێڤی سویسرایە و دواتر شاری سیدنی ئوسترالیا. لە پلەی حەوتەمیش شاری ئۆساکای ژاپۆن، دواتر شارەکانی ئۆکلاندی نیوزیلاند، ئەدەڵایدی ئوسترالیا و ڤانکۆڤەری کەنەدا دێن.
 
شیاوترین شار لە وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بۆ ژیان بریتییە لە شاری ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات، کە لە پلەی 72ەمینی جیهان هاتووە و پاشان شاری دووبەیە، کە لە پلەی 75مین هاتووە.
 
10 شیاوترین شاری جیهان بۆ ژیان لە ساڵی 2025:
 
1- کۆپینهاگنی پایتەختی دانیمارک 98.0 نمرە
2- ڤییەنای پایتەختی نەمسا 97.1 نمرە
3- زیورخی سویسرا 97.1 نمرە
4- مالبۆرنی ئوسترالیا  97.0 نمرە
5- جنێڤی سویسرا 96.8 نمرە
6- سیدنیی ئوسترالیا 96.6 نمرە
7- ئۆساکای ژاپۆن 96.0 نمرە
8- ئۆکلاندی نیوزیلاند 96.0 نمرە
9- ئەدەڵایدی ئوسترالیا 95.9 نمرە
10- ڤانکۆڤەری کەنەدا 95.8 نمرە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.