دادگای کارگێڕیی کوێلن لە ئەڵمانیا: لەمەودوا سوورییەکان راستەوخۆ مافی مانەوە وەرناگرن

20-09-2025
رووداو @Rudawkurdish
ئاڵای ئەڵمانیا لەبەردەم باڵەخانەیەکی وڵاتەکە
ئاڵای ئەڵمانیا لەبەردەم باڵەخانەیەکی وڵاتەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگای شاری کوێلنی ئەڵمانیا بڕیارێکی باڵکێشی بەهۆی کوردێکەوە دا، هەفتەی رابردوو دادگاکە هەڵسەنگاندنی بۆ کەیسی پەناخوازێکی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کرد، کە خەڵکی شاری حەسەکە بوو و ساڵی 2023 هاتبووە ئەڵمانیا، کاتی خۆی کەیسی پەنابەرییەکەی لەسەر ئەوە بووە کە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە هەڕەشە لەسەر ژیانی هەیە.
 
دادگاکە دەڵێت، ئێستا دۆخی سووریا گۆڕدراوە و نە حکومەتی بەرکار لە دیمەشق و نە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستانیش هەڕەشە نین بۆ سەر ئەو کۆچبەرە و کەسانی دیکەی خەڵکی سووریا، بۆیە دادگاکە بڕیاری داوە لەمەودوا چیدیکە هەر کەسێک لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاوە هات، بە شێوەی ئۆتۆماتیکی بیر لە پێدانی مافی مانەوە یان پاراستنی ناکرێتەوە.
 
کۆچبەرە کوردەکە دەڵێت، پێش رووخانی رژێمی ئەسەد داوای مافی پەنابەریی کردووە، بەڵام تاوەکو مانگی نیسانی ئەم ساڵ وەڵامی نەدراوەتەوە، کاتێکیش وەڵامی دراوەتەوە، بە نەرێنی بووە.
 
بڕیارەکەی دادگا دەرگا بۆ حکومەتی ئەڵمانیا دەکاتەوە بۆئەوەی ئاسانتر و خێراتر بڕیاری رەتکردنەوە لەسەر کەیسەکانی کۆچبەرانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە