نەتەوە یەکگرتووەکان: پێشبینی دەکەین داهاتی WFP ساڵی داهاتوو زیاتر لە نیوە کەم بکات

19-11-2025
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی رۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دەتوانن تەنیا یارمەتیی یەک لەسەر سێی خەڵکی برسیی جیهان بدەن؛ هۆکارەکەیشی بۆ کەمبوونەوەی داهاتیان گەڕاندەوە.
 
فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت داهاتی رێکخراوەکە نزیکەی 50% کەم بکات.
 
دەقی پرسیارەکانی رووداو و وەڵامی فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان:
 
رووداو: پرۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تەنیا دەتوانێت هاوکاریی نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەوانە بکات کە پێویستیان بە خۆراکە. دەتوانیت پێمان بڵێیت، کام وڵات زۆرترین بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆ بۆ ئەم کەمبوونەوەیەی داهاتی رێکخراوەکە؟ چونکە بەیاننامەکە وا دەڵێت، کە بەهۆی کەمبوونەوەی داراییەوەیە ناتوانن یارمەتیی هەمووان بدەن. هەروەها پرسیارێکی دیکەش، ئایا سکرتێری گشتی هەوڵی داوە سەرچاوەی داهاتی جێگرەوە بۆ WFP پەیدا بکات؟
 
فەرحان حەق: دەمانەوێت دڵنیابینەوە لەوەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی ئەو داهاتەی هەیە کە پێویستیەتی. لەڕاستیدا تەنها چەند خولەکێک لەمەوبەر بەیاننامەکەم خوێندەوە دەربارەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی و کەمیی داهاتیان؛ بۆیە رەوانەت دەکەم بۆ دەقی تەواوی راگەیێندراوە رۆژنامەوانییەکەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی. بەڵام خاڵی سەرەکی ئەوەیە، ئێستا ئەوان بۆ ساڵی داهاتوو بەنیازن دەستیان بگات بە 110 ملیۆن کەس بە تێچووی 13 ملیار دۆلار، بەڵام پێشبینی دەکەین داهاتی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی بە ئەستەم بگاتە نزیکەی نیوەی ئەو بڕە؛ بۆیە دەمانەوێت دڵنیابینەوە لەمە، ئەمە بابەتێکە زۆر گەورەترە لە بەرپرسیارێتیی هەر وڵاتێک بە تەنها. ئێمە دەمانەوێت دڵنیابینەوە کە هەموو بەخشەران بەرپرسیارێتییەکانیان جێبەجێ دەکەن.
 
رووداو: بەڵام دەتوانیت تکایە پێمان بڵێیت، یان دواتر وەڵاممان بدەیتەوە، دەربارەی ئەو 5 وڵاتە سەرەکییەی لە ساڵی رابردوودا کۆمەکی WFPیان کەم کردووەتەوە؟
 
فەرحان حەق: من ئاراستەت دەکەم بۆ لای هاوکارانم لە پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، دڵنیام ئەوان خۆشحاڵ دەبن زانیاریی پێویستت بۆ دابین بکەم.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە