رووداو دیجیتاڵ
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی دانیمارکدا، 25 بەربژێری کورد سەرکەوتن و دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ئەو وڵاتە. دووانیان خەڵکی باشووری کوردستانن، ئەوانی دیکە کوردی ئەنادۆڵیا و باکووری کوردستانن و یەکێکیان دەبێتە سەرۆکی شارەوانی ناوچەیەک.
بەپێی ئەنجامەکان، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی دانیمارک، کوردێک وەک یەکەم کەسی ناڕۆژئاوایی، دەبێتە سەرۆکی شارەوانیی شارێکی وڵاتەکە؛ سەردال بەنلی دەبێتە سەرۆکی شارەوانی گلادساکسە.
لە ئالبەرتسلوند و ئیسهۆی سێ کورد بوونەتە ئەندامی ئەنجوومەن شارەوانیی .
لە شارەوانی ئیسهۆی هەر یەک لە موراد کوتوک، ئەرکان یاپیچی، سامی دەنیز توانیویانە متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنن. هەروەها لە شارەوانیی ئەلبێرتسلوند، هەدیە تەمیز، رەسول کوجوکئاکن و دۆغان پۆڵات دەنگی پێویستیان بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی شارەوانی وەرگرتووە.
ناوی بەربژێر و لایەنەکانیان ئەمانەی خوارەوەن:
1- ئاراز خان، هاوپەیمانیی لیبرال لە شارەوانیی ئۆدەنسە.
2- جۆمەرت سۆنسوز، سۆشیال دیموکرات لە شارەوانیی فرێدنسبورگ.
3- دۆغان پۆلات، سۆشیال دیموکرات لە شارەوانیی ئالبەرتسلوند.
4- ئەردال جۆڵاک، سۆشیال دیموکرات لە شارەوانیی ڤالنسبێک.
5- ئەسەت شەنتورک، رادیکالی چەپ لە شارەوانیی هویێ تاستروپ.
6- فاتیح باران، لیستی یەکگرتوو لە شارەوانیی برۆندبی.
7- فرات ساری، پارتی گەلی کۆنسەرڤاتیف لە شارەوانیی ڤالنسبێک.
8- ئیبراهیم بەنلی، لیستی یەکگرتوو لە شارەوانیی هێرلێڤ.
9- گۆل ئوزجان، لیستی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی هەرێمی هۆفدستادن.
10- هەدیە تەمیز، رادیکالی چەپ لە شارەوانیی ئالبێرتسلوند.
11- حوسێن ئاراچ، سۆشیال دیموکرات لە شارەوانیی ئاروس.
12- محەممەد زەکی دۆغرو، سۆشیال دیموکرات لە شارەوانیی گرێڤێ.
13- مەتین دەنیز، سۆشیال دیموکرات لە شارەوانیی هیلەرۆد.
14- موراد کوتوک، سۆشیال دیموکرات لە شارەوانیی ئیسهۆی.
15- موسا هارمانجی، پارتی گەلی کۆنسەرڤاتیف بۆ شارەوانیی فورێسۆ.
16- مستەفا ئاسلان، سۆشیال دیموکرات بۆ ئەنجوومەنی هەرێمی میدیولاند.
17- نەجلا باران، لیستی یەکگرتوو بۆ شارەوانیی رۆدۆڤرە.
18- رەسول کوجوکئاکن، پارتی گەلی سۆشیالیست بۆ شارەوانیی ئالبێرتسلوند.
19- رۆزا سلێمان، سوشیال دیموکرات بۆ شارەوانیی ئالبورگ.
20- سامی دەنیز، پارتی گەلی سۆشیالیست بۆ شارەوانیی ئیسهۆی/ڤالنسبێک.
21- سەلیم باران، لیستی یەکگرتوو بۆ شارەوانیی گلۆستروپ.
22- سەردال بەنلی، جێگری سەرۆکی پارتی گەلی سۆشیالیست، بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی گلادساکسە.
23- تانەر گەنج، پارتی گەلی سۆشیالیست بۆ شارەوانیی بالەروپ.
24- یاڤوس ساری، سۆشیال دیموکرات بۆ شارەوانیی گولدبورگسوند.
25- ئوزگەن یوجەل، پارتی چەپ بۆ شارەوانیی هیلەرۆد.
فاتیح و سەلیم باران برای یەکدین و نەجلا ئامۆزایانە؛ هەرسێکیان دەرچوون و هەر یەکێکیان بۆ شارەوانییەک.
جگە لە رۆزا سلێمان (خەڵکی شنگال) و ئاراز خان (خەڵکی زاخۆ)، ئەوانی دیکە کوردی ئەنادۆڵیا و باکووری کوردستانن. هاوکات، بەپێی زانیاریی پەیامنێری رووداو، هێشتا تەواوی ئەنجامەکان یەکلا نەبوونەتەوە و چانس هەیە چوار بەربژێری دیکەی کورد دەربچن.
کوردێک بووە سەرۆکی شارەوانی گلادساکسە (Gladsaxe)
سەردال بەنلی، جێگری سەرۆکی پارتی گەلی سۆشیالیستی دانیمارکە و خۆی کوردی ئەنادۆڵیایە و لە ساڵی 1979 لەدایکبووە. لە هەڵبژاردنی 18-11-2025 بە سەرۆکی شارەوانی گلادساکسەی باکووری کۆپنهاگن هەڵبژێردرا. لە سنووری شارەوانیەکەی سەردال، نزیکەی 70 هەزار کەس دەژین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ