پاکستان بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆکی ئێران ماتەمینیی گشتیی راگەیاند

20-05-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی، پاکستان ماتەمینیی گشتیی راگەیاند. سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەڵێت، "ئەوان هاوڕێی باشی پاکستان بوون."
 
بۆ هاوخەمیی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران؛ محەممەد شەهباز شەریف لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا یەک رۆژ ماتەمینیی گشتیی لە وڵاتەکەی راگەیاند.
 
محەممەد شەهباز شەریف دەڵێت، "پاکستان کەمتر لە یەک مانگ لەمەوپێش میوانداریی لە سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، ئەوان هاوڕێی باشی ئێمە بوون."
 
سەرۆکوەزیرانی پاکستان گوتیشی، ئەمڕۆ وەکو رێزلێنانێک لە گیانلەدەستدراوانی رووداوەکە، ئاڵای وڵاتەکەیان بە نیوە هەڵکراوی دەمێنێتەوە.
 
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 19-05-2024 دوای تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئازەربایجانەوە بۆ ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرەکانی گیانیان لەدەستدا.
 
لەگەڵ رەئیسی، هەریەکە لە حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران؛ ئایەتوڵڵا ئەلهاشم، پێشنوێژ و گوتارخوێنی تەورێز؛ مالیک رەحمەتی، پارێزگاری تەورێز؛ سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆککۆمار، فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری لە هێلیکۆپتەرەکەدا بوون و گیانیان لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.