جیهان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان برایان ماست، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
رۆژی سێشەممە 20-05-2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی هەرێمی کوردستان لە واشنتن و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، لەگەڵ کۆنگرێسمان برایان ماست، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنگرێسمان ماست "سوپاس و رێز و پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی. هەروەها هەموو پشتیوانییەکی بۆ هەرێمی کوردستان وەکو هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە."
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزەدا، لەوبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی و سوودەکانی ئەو رێککەوتننامەیە کرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمریکی HKN و WesternZagos کردوویەتی، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ