جۆ ویڵسن بۆ مەسرور بارزانی: پشتگیری لە کوردستانێکی بەهێز دەکەین

20-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی سێشەممە، 20ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن دی سیی پایتەختی ئەمریکا، لەگەڵ جۆ ویڵسن، کۆنگرێسمان کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرایەوە و کۆنگرێسمان ویڵسن پیرۆزبایی واژۆکردنی رێککەوتننامەکانی وزەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی پێویستیی پەرەپێدان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کراوە."
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەمەریکا و بەتایبەت ویڵسنی کرد بۆ "پشتیوانیی بەردەوامییان لە هەرێمی کوردستان."
 
لەلای خۆیەوە، کۆنگرێسمانە ئەمریکییەکە پشتگیریی خۆی بۆ "کوردستانێکی بەهێز" دووپات کردووەتەوە و پیرۆزبایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ واژۆکردنی ئەو رێککەوتننامانەی بواری وزە کە دوێنێ دووشەممە لە واشنتن کران.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.