رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، هێرشەکەی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئیمارات و کورەی ئەتۆمی دژی یاسای نێودەوڵەتی بوو.
فو کۆنگ، باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بە خۆیاندا بگرن، بێگومان ئێمە ئەم هێرشە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکە و کۆرەی (ریاکتۆری) ئەتۆمی سەرکۆنە دەکەین."
کۆنگ پێیوایە، لەڕاستیدا نەک تەنها بۆ سەر کۆرە ئەتۆمییەکەی ئیمارات، "بەڵکو لە تەواوی ناوچەکەدا پێموایە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتییانەکان دژی یاسای نێودەوڵەتییە."
دەقی پرسیار و وەڵامەکان:
رووداو: ئایا ئیمارات مافی وەڵامدانەوەی هەیە دژی گرووپە لایەنگرەکانی ئێران لە عێراق؟ چونکە ئەوە شتێکە کە باڵیۆزی ئیمارات لە ئەنجوومەنی ئاسایش گوتی؛ ئەو دەڵێت دەزانن هێرشەکە لە عێراقەوە سەرچاوەی گرتووە.
فو کۆنگ: باشە، پرسیارەکە لە من چییە؟
رووداو: ئایا پێت وایە ئیمارات مافی ئەوەی هەیە هەنگاوی کرداری بەرامبەر ئەو گرووپانە بگرێتە بەر؟
فو کۆنگ: ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بە خۆیاندا بگرن، و بێگومان ئێمە ئەم هێرشە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکە و کۆرەی (ریاکتۆری) ئەتۆمی سەرکۆنە دەکەین؛ لە ڕاستیدا نەک تەنها بۆ سەر کۆرە ئەتۆمییەکەی ئیمارات، بەڵکو لە تەواوی ناوچەکەدا پێم وایە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتییانەکان دژی یاسای نێودەوڵەتییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ