لە ئیتاڵیا هۆڵێک بۆ بەتاڵکردنەوەی تووڕەیی دەکرێتەوە

20-06-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
ئەوانەی دەچنە هۆڵەکە باسی ئەزموونی خۆیان دەکەن
ئەوانەی دەچنە هۆڵەکە باسی ئەزموونی خۆیان دەکەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری رۆمای ئیتاڵیا هۆڵێکی بەتاڵکردنەوەی تووڕەیی بۆ ئەوانە کراوەتەوە کە حەزدەکەن لەکاتی تووڕەبووندا شت بشکێنن.
 
دانێڵ بۆکاردی، بەڕێوەبەری هۆڵەکەیە و دەڵێت "هۆڵەکەمان تەرخانکراوە بۆ بەتاڵکردنەوەی تووڕەیی. ژوورەکە دەنگ نەبڕە و کەس ناتبینێت و گوێی لێت نابێت. 15 خولەک کاتت هەیە و دەتوانی لەو 15 خولەکەدا چیت بوێت بیشکێنیت."
 
کڵاودیۆ پۆزی، قوتابیی زانکۆیە، بۆ بەتاڵکردنەوەی تووڕەیی خۆی چووەتە ئەو هۆڵە، دوای ئارامبوونەوەی دەڵێت: "بە راستی ئەوە ئەزموونێک بوو کە وێنا ناکرێت. زۆر زۆر نایابە، چی وزەم هەبوو، لێرە هەموویم بەتاڵکردەوە. کە هاتمە دەرەوە، رێک دەتگوت تازە لەدایکبووم. بڕیارم داوە کە لە داهاتووشدا بگەڕێمەوە."
 
دەتوانی لە ماوەی 15 خولەکدا 20 کەرەستە بشکێنیت و لە بەرامبەردا 30 یۆرۆ بدەیت. ئەگەر 50 یۆرۆش بدەی ئەوا دەتوانیت 40 پارچە کەلوپەل بشکێنی.
 
گینۆ سالادینی، پزیشکی دەروونییە؛ پێیوایە ئەوە چارەسەری کێشەکان ناکات. دەڵێت، "تووڕەیی هەستێکی گرنگە، هۆکارەکەی نێوخۆیی یان دەرەکییە. ئەگەر تووڕەیی دەرببڕدرێت ئەوا دەبێتە هۆی تووندوتیژی، لە رووی سایکۆلۆژییەوە ئەوە کێشەی دەروونییە. ئەمەی لەو هۆڵە روودەدات، لەوانەیە کەمێک دڵ ئارام بکاتەوە لە کاتی تووڕەییدا، بەڵام ئەوە چارەسەری کێشەکان نییە."
 
یەکەم لقی ئەم هۆڵە لە شاری میلان لە ساڵی 2018دا کرایەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئێستا لە شاری رۆماش خەڵک دەتوانن سەردانی بکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.