رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی بۆچوونی خەڵکی بەریتانیا [تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە بۆچوونی هاووڵاتییانیان] بڵاوکراتەوە، 30٪ی کرێکار و کارمەندانی وڵاتەکەیان رووبەڕووی مامەڵەی نادادپەروەرانە بوونەتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، لە جیهاندا 20٪ی کارمەندان رووبەڕووی هەمان دۆخ دەبنەوە.
ماڵپەڕی بۆچوونی خەڵکی بەریتانی لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، 30٪ی دەستی کاری وڵاتەکەیان رووبەڕووی هەڵوێست و کرداری نادادپەروەرانە لەلایەن بەرپرسانیانەوە بوونەتەوە، مامەڵەکە دەکرێت لەسەر بنەمای رەگەزی، ناوچەیی یان جۆری دیکە بێت.
ماڵپەڕەکە جۆرەکانی نادادپەروەری لەگەڵ کارمەندان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، نا دادپەروەرییەکە دەکرێت لەسەر بنەمای بڕی مووچە و هەر جۆرە دەرفەتێکی دیکە بێت کە دەکرێت کارمەندانی دیکە بگرێتەوە.
بە گوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کار، لە هەر پێنج کارمەند و کرێکارێک لە جیهاندا یەکێکیان رووبەڕووی تووندوتیژی و مامەڵەی نادادپەروەرانە دەبێتەوە.
رێکخراوەکە دەشڵێت، رێژە راستەقینەکە زۆر بەرزترە لەوەی رایانگەیاندووە، چونکە تەنیا 60.7٪ی پیاوان و 50.1٪ی ژنان باس لەو تووندوتیژی و مامەڵە نادادپەروەرانە دەکەن کە لە شوێنی کار رووبەڕووی بوونەتەوە.
بە گوێرەی راپرسییەکی پێگەی مۆنستەری ئەمریکی کە سێ هەزار کارمەندی وڵاتەکە بەشدارییان تێیدا کردووە، 91٪ی کرێکار و کارمەندانی وڵاتەکە رووبەڕووی مامەڵەی نادادپەروەرانە و نەگونجاو لە شوێنی کار بوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ