لە شارێکی کەنەدا داوا لە 30 هەزار کەس دەکرێت ماڵەکانیان چۆڵ بکەن

20-08-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی شاری کلۆونای لە هەرێمی بریتش کۆڵۆمبیای کەنەدا، نزیکەی 30 هەزار کەسی دانیشتووی شارەکە داوایان لێکراوە ماڵەکانیان جێبهێڵن؛ 36 هەزار کەسی دیکەش لەو شارەدا لەژێر ئاگادارکردنەوەی مەترسیی ئاگرەکەدان، لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی شارەکە نزیکەی 150 هەزار کەسە.
 
رۆژی شەممە 19-08-2023 بۆون ما، وەزیری رووبەڕووبوونەوەی قەیرانە لەناکاوەکان و کەشوهەوای هەرێمی بریتش کۆڵۆمبیا رایگەیاند، "دۆخەکە سەختە و ئامارەکان لە گۆڕاندان، بەڵام ئێستا داوامان لە نزیکەی 30 هەزار کەس کردووە ماڵیان جێبهێڵن و نزیکەی 36 هەزار کەسی دیکەش لەژێر ئاگادارکردنەوەی مەترسیی ئاگرەکەدان."
 
بۆون ما گوتی، "زۆر گرنگە گوێ بۆ داواکاریی جێهێشتنی ماڵ و حاڵ بگیرێت لەلایەن خەڵکەوە کاتێک پێیان دەگات." هەروەها دەشڵێت، "ئەوە تەنیا بابەتی ژیان و مردن نییە بۆ هاووڵاتییان، بەڵکو بۆ ئەو کەسانەشی کە دەچن و داوا لە هاووڵاتییان دەکەن ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن."
 
بەرپرسانی شاری کلۆونا داوایان لە هاووڵاتییان کردووە شوێنەکە جێبهێڵن، چونکە بە مانەوەیان لە شوێنی رووداو دەبنە هۆکاری دروستکردنی بەربەست لەبەردەم تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن. بەرپرسانی وڵاتەکەش داوا لە هاووڵاتییان دەکەن سەردانی شارەکانی کلۆونا، کاملوپس، ئۆسۆیوس، ئۆلیڤەر، پێنتیکتن و ڤێرنن لە هەرێمی بریتش کۆڵۆمبیا نەکەن.
 
بەگوێرەی بەرپرسانی شاری یەلۆونایف لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای کەنەدا، لە رۆژی هەینییەوە زیاتر لە 20 هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەهۆی نزیکبوونەوەی ئاگری دارستانەکانەوە جێهێشتووە.
 
لە رۆژی شەشی ئابەوە ئاگر لە دارستانەکانی ویلایەتی بریتیش کۆڵۆمبیا کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
 
ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار ئاگر لە دارستانەکانی کەنەدا کەوتوونەتەوە و بەو هۆیەوە نزیکەی 14 ملیۆن هێکتار دارستان سووتاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بۆ رووداو: چاوەڕێی چالاکی کاریگەرین لە بەرهەم ساڵح

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە رووداوی راگەیاند، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رۆڵێکی کاریگەر لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە بواری کۆچدا دەگێڕێت و چاوەڕێ دەکەن لەژێر سەرکردایەتی کۆمیسیاری نوێدا کارەکانی کۆمیسیۆنەکە کاریگەر بن.