لە حەوت مانگی ئەم ساڵدا زیاتر لە 7 هەزار پەناخوازی ئێرانی چوونەتە ئەڵمانیا

20-08-2023
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بە پێی ئاماری فەرمیی حکومەتی ئەڵمانیا، بەراورد بە پار، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی کە چوونەتە ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەرییان کردووە، سێ هێندە زیادیکردووە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەنابەر و کۆچبەرانی ئەڵمانیا ئامارێکی نوێی لەبارەی ژمارەی کۆچبەران و پەناخوازنەوە بڵاوی کردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی حەوت، 189 هەزار داواکاریی پەنابەریی لە خەڵکی 10 وڵاتەوە لە ئەڵمانیا تۆمار کراون، کە بەراورد بە هەمان ماوەی پار، 78٪ زیادیکردووە.
 
هەر بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تەممووز، حەوت هەزار و 20 ئێرانی لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرییان کردووە و پەناخوازانی ئێرانی لە داواکردنی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا لە پلەی چوارەم دێن.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ئەمساڵیش زۆرترین داواکاری بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا لەلایەن پەناخوازانی سووریاوە بووە و پەناخوازانی خەڵکی ئەفغانستان و تورکیا لە پلەی دووەم و سێیەمدان.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی ناوەندی پەنابەرانی سیاسیی ئێران لە بەرلین، ئێستا ژمارەی پەنابەرانی ئێرانی سێ هیندەی پارە.
 
ناوەندەکە هەروەها دەڵیت، کێشه و ململانێی تووندی سیاسی، کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری، هەروەها نەبوونی دیدێکی روون بۆ داهاتوو، له هۆکارەکانی کۆچکردنی خەڵکی ئێرانن بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە