کۆشکی سپی هەژماری تیکتۆک دەکاتەوە

20-08-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆشکی سپی هەژماری فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک کردەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە لە رێگەدان بە کارکردنی ئەو پلاتفۆرمە چینییە لە وڵاتەکە، سەرەڕای ئەوەی بە یاسا داواکراوە تیکتۆک بفرۆشرێت.
 
رۆژی چوارشەممە 20ـی ئابی 2025، کۆشکی سپی بە فەرمی هەژمارێکی لە تیکتۆک کردەوە. لە یەکەم پۆستی هەژمارەکەشیدا لەسەر ئەو بەرنامە بەناوبانگەدا، کە ڤیدیۆیەکی 27 چرکەیی بوو، نووسرابوو "ئەمریکا ئێمە گەڕاینەوە! چۆنن تیکتۆک؟".
 
هەژمارەکە لە ماوەی کاژێرێکدا دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە، چوار هەزار و 500 فۆڵۆوەرزی هەبوو. ئەمەش لەکاتێکدایە، هەژماری تایبەتی ترەمپ لە تیکتۆک 15.1 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە، هەرچەندە دوایین پۆستی لە 5ـی تشرینی دووەمی 2024 بوو، کە رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بوو.
 
کۆمپانیای بایتدانس، خاوەنی تیکتۆکە، کە بنکەکەی لە چینە. ساڵی رابردوو، لە ئەمریکا یاسایەکی فیدراڵی پەسندکرا، کە داوای فرۆشتن یان قەدەخەکردنی تیکتۆک دەکات. بڕیار بوو رۆژێک پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ لە 20ی کانوونی دووەم ئەمساڵدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند حەزی لە تیکتۆکە و قەدەخەکردنەکەی راگرت.
 
لە نێوەڕاستی مانگی حوزەیراندا، ترەمپ مۆڵەتی کارکردنی ئەو ئەپڵیکەیشنە بەناوبانگەی بۆ ماوەی 90 رۆژی دیکە درێژکردەوە بۆ دۆزینەوەی کڕیارێکی ناچینی، ئەگەرنا لە ئەمریکا قەدەخە دەکرێت. بڕیارە ئەو درێژکردنەوەیە لە نێوەڕاستی مانگی داهاتوو کۆتایی پێبێت.
 
تیکتۆک نزیکەی دوو ملیار بەکارهێنەری لە جیهاندا هەیە. 
 
هەژمارە فەرمییەکانی کۆشکی سپی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێکس و ئینستاگرام، 2.4 ملیۆن و 9.3 ملیۆن فۆڵۆوەرزیان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە