لوکسەمبۆرگ بەرزترین مووچەی مامۆستایانی لەسەر ئاستی جیهاندا هەیە

20-09-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدان (OECD) کە بارەگای سەرەکیی لە فەرەنسایە و 38 وڵات تێیدا ئەندامن، بەرزترین مووچەی مامۆستا لەسەر ئاستی جیهان لە وڵاتی لوکسەمبۆرگە کە مانگانەکەی نزیکەی 13 هەزار دۆلارە.
 
راپۆرتەکە لە 09-09-2025 بڵاوکراوەتەوە، مووچەی مامۆستایانی بەسەر دوو گرووپدا دابەش کردووە. گرووپێک کە مامۆستایانی تازە دەستبەکاربوو و بێئەزموون لەخۆ دەگرێت، هەروەها گرووپی ئەو مامۆستایانەی ئەزموونیان نزیکەی 15 ساڵە.
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە لوکسەمبۆرگ تێکڕای مووچەی دەستپێک بۆ مامۆستا، 87 هەزار و 900 دۆلارە لە ساڵێکدا، واتا مانگانە 7 هەزار و 325 دۆلارە. تێکڕا مووچەی مامۆستایەکی خاوەن زیاتر لە 15 ساڵ ئەزموون، 128 هەزار و 335 دۆلارە، واتا 10 هەزار و 444 دۆلار لە مانگێکدا.
 
ئەڵمانیا لە پلەی دووەمە و تێکڕا مووچەی دەستپێک 78 هەزار و 903 دۆلارە؛ سویسرا 72 هەزار و 392 دۆلار؛ دانیمارک 63 هەزار و 553 دۆلار؛ نەرویج 61 هەزار و 832 دۆلار؛ نەمسا 61 هەزار و 741 دۆلار؛ بەریتانیا 41 هەزار و 467 دۆلار و تورکیا 59 هەزار و 765 دۆلارە لە ساڵێکدا. 
 
مووچەی دەستپێک لە کەنەدا 50 هەزار و 77 دۆلار؛ لە ئەمریکا 49 هەزار و 386 دۆلار؛ فینلاند 43 هەزار و 381 دۆلار؛ ژاپۆن 34 هەزار و 862 دۆلار و لە کۆریای باشوور 37 هەزار و 772 دۆلارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AA/ Kyle Mazza

ترەمپ بۆ رووداو: باشترە ئێران رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باشترە ئێران بە دانوستاندن بگاتە "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە" و گوتیشی، 32 هەزار کەس لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی دژی حکومەت، لە ئێران کوژراون