کرواتیا؛ لە پاشماوەی بیرە قاییش دروست دەکرێت

20-12-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
دروستکردنی قاییش
دروستکردنی قاییش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە زاگریبی پایتەختی کرواتیا لە کارگەیەکدا بە پاشماوەی بیرە بەرهەمەکانی قاییش دروست دەکرێن، خاوەنی بیرۆکەکە دوو گەنجی کرواتین، ئەو جۆیەی لە بەرهەمهێنانی بیرەدا فڕیدەدرێت ئەوان لە بەرهەمهێنانی قاییشدا بەکاریدەهێنن. 

تامارا ڤوچیتیچ، یەکێکە لە خاوەن بیرۆکەکان و دەڵێت، "تاکە کەسین لە جیهاندا ئەو کارە دەکەین؛ نوێگەریمان لە بەرهەمهێنان و بەرهەمەکەمان کردووە. هیوادارین سروشتبەخش بین بۆ ئەوانی دیکە کە پاشماوەی پێویستیان هەیە بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پیشەسازی مۆدەدا."
 
ئەو جۆیەی لە پاشماوەی دروستکردنی بیرەوە کۆدەکرێتەوە، وشکدەکرێتەوە. دواتر دەکرێتە بەرگێک لە شێوەی چەرم، بۆ دروستکردنی جانتا، جزدان و قاییشی کەمەر بەکاردەهێندرێت. 
 
ئامانجی بیرۆکەکە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پلاستیکە لەسەر ژینگە.  لەوبارەوە ئەندرێ ماریچ، بەڕێوەبەری کارگەکە باس لەوە دەکات کە "پیشەسازی مۆدە یەکێکە لە سێ گەورەترین پیسکەرەکانی جیهان. بە دروستکردنی قایش لە پاشماوەی بیرە 50%ـی پاشماوەی پلاستیک کەمدەبێتەوە."
 
ساڵانە سێ ملیار لیتر بیرە لە کرواتیا بەرهەمدەهێندرێت، کە 300 هەزار تۆن پاشماوەی هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.