وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا لەسەر چاکسازی لە سیستمی پەنابەریدا رێککەوتن

20-12-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یەکێتیی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر ئەوە رێککەوتن کە گۆڕانکاری لە سیستمی پەنابەرانی یەکێتییەکەدا بکەن.
 
رۆژی چوارشەممە، 20ـی کانوونی یەکەمی 2023، رۆبێرتا میتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس  رێککەوتنەکەی بە "گرنگ" ناوبرد و گوتی، "ئەمڕۆ یەکێتیی ئەوروپا گەیشتە رێککەوتنێکی گرنگ لەسەر کۆمەڵێک یاسای نوێ بۆ پەنابەران."
 
رێککەوتنەکە بووە جێگەی خۆشحاڵیی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا. ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، "رێککەوتنەکە زۆر پێویست و بەپەلە بوو و ماوەیەکی زۆر بوو دواکەوتبوو."
 
نێوەڕۆکی رێککەوتنەکە چۆنە؟
 
یەکێتیی ئەوروپا ئەوەی راگەیاندووە کە ئامانجی رێککەوتنەکە بۆ ئەوەیە کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بەڕێگەی نایاسایی خۆیان دەگەیێننە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا کەمبکرێتەوە.
 
لە رێککەوتنەکەدا هاتووە، "ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە یەکێتیی ئەوروپا دەبێت بەکاتێکی زووتر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، دروستکردنی چەند نێوەندێکی راگرتنی کۆچبەران لەسەر سنوورەکان و خێراکردنی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە داواکەیان بۆ مافی مانەوە رەتکراوەتەوە."
 
بە گوێرەی رێککەوتنەکە، گوشار لەسەر ئەو وڵاتانەی کە دەکەونە بەشی باشووری یەکێتییەکە کەمدەکرێتەوە و کۆچبەران بەشێوەیەکی یەکسان لەنێوان ئەندامانی یەکێتییەکە دابەش دەکرێن. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە