ئۆتۆمبێلێک لە ئەڵمانیا خۆی بەنێو بازاڕێکدا کرد و 80 کەس بریندارن

20-12-2024
تەنیا ئەحمەد
ساتەوەختی رووداوەکە.
ساتەوەختی رووداوەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئۆتۆمبێلێک لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا خۆی بە نێو بازاڕێکی تایبەت بە کریسمسدا کرد. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، 60 بۆ 80 کەس بریندارن و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
 
رۆژی هەینی 20-12-2024 دەزگا فریاگوزارییەکانی شاری مارگدێبورگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە نێو بازاڕێکدا کردووە کە بۆ رۆژی کریسمس رازێنراوەتەوە.
 
لەبارەی ناسنامەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەوە، پۆلیسی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند: "شۆفێرەکە سعودییە و پیشەی پزیشکە، لە ساڵی 2006ـەوە لە ئەڵمانیا دەژی."
 
گوتەبێژێکی پۆلیسی شارەکە بە ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 60 بۆ 80 کەس لە رووداوەکەدا برینداربوون. 
 
هاوکات، رۆژنامەی 'بیڵد'ـی ئەڵمانی باس لە کوژرانی 11 کەس دەکات.  
 
پۆلیسی ئەڵمانیاش گوتی: "شوفێرەکە دەستگیرکراوە."
 
ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: "بیرم لای قوربانییەکان و خێزانەکانیانە. لەگەڵ ئەوان و هەموو شاری ماگدێبورگ دەوەستین. سوپاسی تیمە فریاگوزارییەکان دەکەین."
 
رێینەر هاسلۆف، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی ساکسۆنی ئانهالت رایگەیاند: "ئەمە رووداوێکی زۆر خراپە، بەتایبەت ئێستا کە لەنێو کریسمسداین."
 
ماتیاس شوپ، گوتەبێژی حکومەتی ساکسۆنی ئانهالت گوتی: "رووداوەکە هێرش بووە."
 
مایکل رێف، گوتەبێژی شاری ماگدێبورگ رایگەیاند: "گومان دەکەین ئەمە کردەوەیەکی خۆویستانە بووبێت."
 
چەند شایەتحاڵێک بە میدیای ئەڵمانیایان گوت، شوفێرەکە راستەوخۆ بۆناو خەڵک رۆیشتووە. بەگوێرەی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا، شۆفێرەکە بە رەچەڵەک خەڵکی سعودیە یە. 
 
شاری مارگدێبورگ دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای بەرلین و پایتەختی هەرێمی ساکسۆنی ئانهالتە. شارەکە نزیکەی 240 هەزار کەسی لێدەژی.
 
لە رووداوێکی هاوشێوەدا، رۆژی 19-12-2016 کەسێک کە دواتر بە "پەڕگیرێکی ئیسلامی" ناوبرا، بە بارهەڵگرێک خۆی بە نێو مارکێتێکی بەرلیندا کرد کە بۆ کریسمس رازێنرابووەوە. لە رووداوەکە 13 کەس گیانیان لەدەستدا. هێرشکارەکە دوای چەند رۆژێک لە ئیتاڵیا کوژرا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عاسم ئیفتخار ئەحمەد، نوێنەری پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان قسە بۆ رووداو دەکات

نوێنەری پاکستان لە UN بۆ رووداو: رەنگە ئاگربەستی ئێران و ئەمریکا درێژ بکرێتەوە

عاسم ئیفتخار ئەحمەد، نوێنەری پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، حکومەتی وڵاتەکەی لە ئاستێکی زۆر باڵادا وەک ئاسانکار لەنێوان تاران و واشنتن کاردەکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەری درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستە لە ئارادایە کە تاوەکو 21ـی نیسان بڕیاری لەسەر دراوە