وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەرهەم ساڵح جێگەی شانازیی دیموکراسیی عێراقە لەسەر شانۆی جیهان

20-12-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بۆردی سەروتاری رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە وتارێکدا ستایشی هەڵبژاردنی د. بەرهەم ساڵح وەک کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و دەڵێت، ئەو "هەڵبژاردەیەکی شایستەیە" و یەکەم کەسە کە خۆی پێشتر پەنابەر بووە و بگاتە ئەو پۆستە.

لە ژێر ناونیشانی "پەنابەرە کوردەکەی عێراق، سەرکردایەتیی هەمووان دەکات"، رۆژنامە ئەمریکییەکە لەبارەی د. بەرهەم ساڵحەوە نووسیویەتی: "دۆستەکانی بەڕێز ساڵح بە کەسێکی میانڕۆ وەسفی دەکەن، تەنیا لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی رژێمی سەدام حوسێن نەبێت".
 
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە، بەرهەم ساڵح لە ساڵی 1979 لەلایەن بەعسییەکانەوە دەستگیر کراوە و ئەشکەنجە دراوە، دواتر ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە و بەشداری لە ئۆپۆزیسیۆندا کردووە و دوای ساڵی 2003 رۆڵی لە بنیاتنانەوەی عێراقدا هەبووە.
 
رۆژنامەکە دەڵێت، د. بەرهەم ساڵح لای هاوبەشە ئەمریکییەکان وەک "پارێزەر و دانوستاندنکارێکی کاریگەر" دەرکەوتووە، کە ئەمانەش کارامەیی گرنگن بۆ پۆستە نوێیەکەی. هەروەها رۆڵی د. بەرهەم ساڵح وەک وەزیری پلاندانان بەرز دەنرخێنێت لە مسۆگەرکردنی پەیماننامەی ساڵی 2005ـی عێراق لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی.
 
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر هەمان پۆستی بەڕێوەبردووە، "ئەگەر بەرهەم ساڵحیش سەرکەوتوو بێت، رەنگە هەمان رێچکەی بەرەوپێشچوون بگرێتەبەر"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک کە رۆژنامەکە پێیوایە دەکرێت د. بەرهەم ساڵحیش لە داهاتوودا ببێتە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. 
 
وۆڵ ستریت جۆرناڵ پێیوایە د. بەرهەم ساڵح خاوەن چیرۆکێکی سەرکەوتووە بۆ دیموکراسیی عێراق و دەڵێت: "لە کەسایەتیی بەڕێز ساڵحدا، ئێستا دیموکراسیی عێراق نوێنەرێکی جێگەی شانازیی لەسەر شانۆی جیهان هەیە".
 
رۆژنامەکە وەبیردەهێنێتەوە کە دوای جەنگی کەنداوی ساڵی 1991، ئەمریکا و هاوپەیمانانی، "ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی"ـیان بۆ پاراستنی کورد ئەنجامدا، کە بووە هۆی دروستبوونی هەرێمی کوردستان وەک "چیرۆکێکی سەرکەوتوو".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆشکی سپی لە رۆژی ڤالانتایندا

کۆشکی سپی کارتە گاڵتەئامێزەکانی ڤالانتاینی بڵاوکردەوە و ترەمپ پەیامێکی ئاراستەی مادورۆ کرد

کۆشکی سپی، لە چەند کاژێری رابردوودا بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستییەوە، کۆمەڵێک کارتی پیرۆزبایی گاڵتەئامێزی لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە. لە کارتەکاندا، چەند وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەکارهێنراون کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، بوونە جێی سەرنجی میدیا و سیاسەت.