رووداو دیجیتاڵ
رۆژی دووشەممە، 20-01-2025، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا؛ کۆشکی سپی کابینەی کاتیی ئەمریکای راگەیاند و گوتی، کابینەکە بەمجۆرە دەبێت تاوەکو "بە فەرمی شوێنەکانیان پڕدەکرێنەوە."
کابینەکە بەمجۆرەیە:
لیزا کێنا، وەزیری دەرەوە
رۆبەرت سەیلسێس، وەزیری بەرگری
دەیڤید لێبریک، وەزیری گەنجینە
گاری واشنتن، وەزیری کشتوکاڵ
جێرەمی پێلتەر، وەزیری بازرگانی
مارک ئەڤێرڵ، وەزیری سوپا
تێرەنس ئێمەرت، وەزیری هێزی دەریایی
گاری ئاشوۆرس، وەزیری هێزی ئاسمانی
دێنیز کارتەر، وەزیری پەروەردە
ئینگرید کۆڵب، وەزیری وزە
دۆرۆسی فینک، وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزاریی مرۆیی
بنیامین هەفمان، وەزیری ئاسایشی نێوخۆیی
ماتیو ئامۆن، وەزیری ئاوەدانکردنەوە
وۆڵتەر کرووکشانک، وەزیری ناوخۆ
جەیمس مەکێنری، داواکاری گشتی
ڤینسینت میکۆن، وەزیری کار
جودس کالێتا، وەزیری گواستنەوە
تۆد هەنتەر، وەزیری کاروباری سەربازە دێرینەکان
خوان میلان، نوێنەری بازرگانیی ئەمریکا
جەیمس پەین، کارگێڕی ئاژانسی پاراستنی ژینگە
ماتیو ڤەیس، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەڕێوەبردن و بودجە
تۆماس سلڤستەر، سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی
برایان دریسکل، سەرۆکی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی
رۆژی دووشەممە، 20-01-2025، دۆناڵد جۆن ترەمپ لە کۆنگرێسی ئەمریکاوە سوێندی یاسایی خوارد و بووە 47ـەم سەرۆکی ئەمریکا. ئەمە دووەم جارە ترەمپ بەم ئەزموونە تێدەپەڕێت، لە خولی 2016-2020 وەکو 45ـەم سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربوو.
ترەمپ چووە بەردەم مایکی کۆنگرێس و زۆر بە ئارامییەوە گوتارێکی ئاگرینی پێشکێشکرد. ترەمپ گوتی: "چەرخی زێڕینی ئەمریکا ئەمڕۆ دەستپێدەکات. دەبێت جیهان ئیرەیی بە ئەمریکا ببەن و رێزلێگیراویش بێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ