مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی لوبنان: دەبێت لە سووریا رێز لە مافی کورد بگیرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیداری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی لوبنان
دیداری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی لوبنان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە داڤۆس، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبوونەوە و جەختیان لەوە کردەوە کێشەکانی سووریا دەبێت لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن و رێز لە مافی کورد و گشت پێکهاتەکان بگیرێت.
 
رۆژی چوارشەممە (21-1-2026)، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراون.
 
تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دۆخی سووریا؛ هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانی سەربازی کردەوە.
 

مەسرور بارزانی و نەواف سەلام هاوڕابوون لەسەر ئەوەی "کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ و رێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان چارەسەر بکرێن."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ترەمپ: تەلەفۆن بۆ ئەردۆغان دەکەم و زۆرم خۆشدەوێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵیادی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆک، لە کۆشکی سپی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی ساز کرد و یەکێک لەو بابەتانەی باسی کرد، پەیوەندیی تەلەفۆنیی خۆی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بوو