رووداو دیجیتاڵ
ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا هەردوو ناوچەی دۆنێتسک و لوهانسکی لە هەرێمی دۆنباس وەکو سەربەخۆ راگەیاند، هەنگاوێک کە سزا و هەڕەشەی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ رووسیا دەهێنێت. ترسی ئەو وڵاتانە لەوەیە کە رووسیا بەم بڕیارەی ئەو دوو ناوچەیە وەکو سەکۆیەک بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا بەکاربهێنێت.
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەبارەی بڕیارەکەیەوە بە تەلەفۆن لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا قسەی کردووە و بڕیارەکەی پێگوتوون. بەپێی کرملین، ئەو دوو سەرۆکە "بێهیوابوونە" لە بڕیارەکە.
بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا هۆشداریی دەدەن کە ناساندنی ئەو دوو ناوچەیە وەکو سەربەخۆ جووڵەیەکە بە ئاراستەی خراپترکردنی دۆخەکە و ترسی داگیرکردنی ئۆکراینا زیاتر دەکات.
گرژییەکان لەسەر ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بەردەوامن و لە دوایین گۆڕانکاریدا، پۆلیسی ئۆکراینا رایگەیاند کە دوو سەرباز بەهۆی بۆردوومانەوە لە لە ناوچەی زایتسێڤ بە دووری 30 کیلۆمەتر لە دۆنێتسک کوژراون. هەر ئەمڕۆ دووشەممە کەسێکی سڤیلیش لەو ناوچەیە کوژرا.
کاردانەوەکانی هەوڵەکەی پووتین
کاردانەوەکانی هەوڵەکەی پووتین
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەرگریی وڵاتەکەی کردووە و کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە.
ئەمریکا دەڵێت، بەپێی راپۆرتە هەواڵگرییەکانیان رووسیا دەستی بە هێرشەکەی کردووە، بەڵام ئەگەری هەیە پاشەکشە بکات. ئەمریکا باس لەوەش دەکات کە نزیکەی 190 هەزار سەربازی رووسی و جووداخوازەکان ئامادەکاریی زیاتر بۆ هێرش دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە ئیسرائیل باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤەوە بۆ لڤیڤ لە رۆژئاوای ئۆکراینا گواستەوە، هەنگاوێک کە پێشتر ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی نابووی.
هاوکات ژمارەیەک لە وڵاتی دیکەی ئەوروپیش هەر لە ترسی هێرش و داگیرکاریی رووسیا، کارمەند و دیپلۆماتەکانیان لە کیێڤەوە بۆ لڤیڤ گواستووەتەوە.
ئەمریکا پێی وایە رووسیا چاوەڕوانی بیانووی زیاترە بۆ ئەوەی بەتەواوی هێرشەکە دەستپێبکات. ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش باسیان لەوە کردووە کە ئەگەر رووسیا هێرشبکات، سزا ئابوورییەکانیان بۆ ئامادەکردووە.

بۆچی رۆژئاوا لەو هەوڵەی پووتین دەترسن؟
وڵاتانی رۆژئاوا کە دەڵێن سزاکانیان بۆسەر رووسیا ئامادەیە لەو هەنگاوەی پووتین دەترسن و وەک دەستپێشخەرییەک بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا دەیبینن.
لە ساڵی 2019ـەوە رووسیا پاسپۆرتی بە دانیشتووانی ئەو دوو ناوچەیەی هەرێمی دۆنباس لە ئۆکراینا داوە، بۆیە ئەگەر ئەو دوو ناوچەیە سەربەخۆییان رابگەیێندرێت، لەوانەیە رووسیا هێزە سەربازییەکانی بنێرێتە ئەو شوێنانە بە بیانووی پاراستنی هاووڵاتییەکانی خۆی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ