پاسێک لە پاکستان تەقییەوە و بەو هۆیەوە 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا

21-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی پاکستان رایدەگەیێنن، پاسێکی گواستنەوەی قوتابییان لەو وڵاتە تەقێندراوەتەوە، بەهۆیەوە لانیکەم چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 30ی دیکەش بریندار بوون.
 
رۆژی چوارشەممە 21ی ئایاری 2025 یاسر ئیقبال، پارێزگاری شاری خوزدار لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "پاسێک کە منداڵانی قوتابخانەی گشتیی سوپای هەڵگرتبوو، بە بۆمبێک کرایە ئامانج."
 
شاری خوزدار کەوتووەتە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری رۆژئاوای پاکستان.
 
قوتابخانەی گشتیی سوپا زنجیرەیەک قوتابخانەی پاکستانن کە لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە بەڕێوەدەبرێن، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ منداڵانی ئەو کەسانەیە کە لە ریزی سوپان، بەڵام کەسانی دیکەش دەتوانن منداڵەکانیان لەو قوتابخانانە دابنێن.
 
پارێزگاری شاری خوزدار ئاماژەی بەوەش کردووە، نازانن ئەو بۆمبەی کە بەکارهاتووە چ جۆرێک بووە، بەڵام ئەوەشی خستەڕوو کە گومان دەکەن، هێرشەکە خۆکوژی بووبێت.
 
نزیکەی 40 منداڵ لەنێو پاسەکەدا بوون، تاوەکو ئێستا بەرپرسانی پاکستان گیانلەدەستدانی 4 منداڵ و برینداربوونی 30ی دیکەیان پشتڕاست کردووەتەوە.
 
دوایین جار کە قوتابخانەکانی سەر بە سوپا لە پاکستان هێرشیان کرابێتە سەر ساڵی 2014 بوو، ئەوکاتە ژمارەیەک چەکدار لە شاری پیشاوەر قوتابخانەیەکیان کردە ئامانج و زیاتر لە 150 کەسیان کوشت کە زۆربەیان قوتابی بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رۆبۆتەکان لە رۆژێکدا دەتوانن 1,200 مەتر دووجا پاکبکەنەوە.

چین؛ رۆبۆتی سپایدەرمان بۆ خاوێنکردنەوەی باڵەخانە بەرزەکان بەکاردەهێنرێت

زانایانی چین نەوەیەکی نوێی رۆبۆتیان دروستکردووە کە وەک پیاوی جاڵجاڵۆکە (سپایدەرمان) بە باڵەخانە بەرزەکاندا سەردەکەون و جامەکان خاوێن دەکەنەوە؛ ئەم تەکنەلۆژیا نوێیەش بە مەبەستی نەهێشتنی مەترسییەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران پەرەی پێدراوە.